پەیوەندی تەلەفۆنی و بینینی خێزان لە چەند ڕۆژنامەنووسێک قەدەغە کرا

ڕۆژنامەنووسان ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی کە سەرەتا هەواڵی کوشتنی ژینا ئەمینیان بڵاوکردەوە، سزای قدەغەکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی و بینینی خیزانیان بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیران جەلیلی، دایکی ڕۆژنامەنووس نەسیم سوڵتان، ڕایگەیاند کە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣،خێزانەکانی ئیلاها محەمەدی و نیلوفەر حامیدی ڕێگەیان پێنەدراوە سەردانی منداڵەکانیان بکەن.

 

ئێران جەلیلی بۆ میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران قسەی کرد و وتی: قسەکردن بە تەلەفۆن و بینینی خێزان قەدەغەکراوە لە نەسیم سوڵتان، ئیلاها محەمەدی و نیلوفەر حامیدی.

 

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣،دادگای باڵای ئێران بڕیاری لەسەر دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی ئیلاها محەمەدی و نیلوفەر حامیدی دا، کە بۆ یەکەم جار ڕاپۆرتیان لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی دا لەلایەن "پۆلیسی ڕەوشتی" لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بڵاوکردەوە.

 

هەردوو ڕۆژنامەنووس بە سێ تاوان سزا دران

لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی نیلوفەر و ئیلاها، دوو ڕۆژنامەنووس بە سێ تۆمەت تاوانبار کراون، بەپێی بڕیارەکە، ئیلاها ٦ ساڵ زیندانی سزادرا بە تۆمەتی "هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمەریکا وەک دەوڵەتێکی دوژمن"، "پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی نیشتمانی" و یەک ساڵ زیندانی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی".

 

لە لایەکی دیکەوە، نیلوفەر حامیدی بە ٧ ساڵ زیندانی سزادرا بە تۆمەتی "هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمەریکا کە بە دەوڵەتێکی دوژمن پێناسە دەکات"، ٥ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی "پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوانێک دژی ئاسایشی نیشتمانی" و ساڵێکیش بە تۆمەتی "کردارەکانی پڕوپاگەندەی دژی کۆماری ئیسلامی".

 

ڕۆژنامەنووسان لە ئەندامێتی لە حیزبە سیاسییەکان قەدەغەکران

جگە لەوەش، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بەپێی ماددەی ٢٣ی یاسای سزادانی ئیسلامی بەهۆی ڕێوشوێنەکانی دژە ئەمنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە ئەندامێتی لە حیزبە سیاسییەکان و گروپەکان و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکان قەدەغەکران، هەروەرها لە میدیا و چالاکییەکانی ڕاگەیاندن و ئەلیکترۆنی بێبەشکران.