دوو فیلمی عەرەبی دەرهێنەرانی ژن لە لیستی سەرەتایی خەڵاتی ئۆسکاردان

دوو فیلمی تونسی و مەغریبی لە لیستی سەرەتایی بۆ خەڵاتی ٩٦هەمین خەڵاتی ئۆسکار دان بۆ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی تونسی “کچانی ئۆلفا” لە ٩٦ەمین خولی خەڵاتی ئۆسکار بۆ بواری سینەما لە لیستی سەرەتایی دایە وەک باشترین فیلمی نێودەوڵەتی، هەروەها فیلمێکی دیکە لە دەرهێنانی کاوسەر بن هانیە لە لیستی سەرەتایی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی دیکۆمێنتاری دایە.

 

کاوسەر بن هانیە، دەرهێنەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی، “تونس لە لیستی سەرەتادایە، نەک یەک جار، بەڵکو هەڵبژێردراوی دوو خەڵاتی ئۆسکارە".

 

فیلمی مەغریبی “درۆی سپی” لە دەرهێنانی ئەسما ئەلمودیر لە لیستی سەرەتایی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی دایە و ئەو دەرهێنەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە ڕایگەند، "مەغریب لێرەیە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، دووبارە ئەوەمان کردەوە، سوپاس بۆ تیمی فیلمە نایابەکە، سوپاس بۆ پشتگیریکردنتان لە سینەمای وڵاتەکەمان".

 

دوێنێ، ٢١ی کانوونی دووەم، ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هونەر و زانستی فیلمی جوڵاو، لیستە سەرەتاییەکانی ژمارەیەک لە بەشە خەڵاتەکانی خۆی ڕاگەیاند.

 

لیستی باشترین فیلمە جیهانیەکان ١٥ فیلم لە کۆی ٨٨ فیلم کە وڵاتەکانیان پاڵێوراون بۆ کێبڕکێی خەڵاتەکە، کە ساڵانە دەدرێت بە فیلمێک کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەم هێنراوە و ماوەکەی لە ٤٠ خولەک کەمتر نییە و دیالۆگەکەی زیاتر نییە لە ٪٥٠ ئینگلیزی.

 

بڕیارە لە مانگی یەکی داهاتوودا لیستی کورتی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی ئاشکرا بکرێت، هەروەها ناوی فیلمی براوەی فیلمەکە لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار، لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٤، لە لۆس ئەنجلۆس ئاشکرا دەکرێت.