پەیامی ئایلا ئاکات ئاتا، سیاسەتمەداری زیندانیکراو: سەرکەوتوو دەبین

ئایلا ئاکات ئاتا، سیاسەتمەداری زیندانیکراو، بەبۆینەی ٢٥ی تشرینی دووەم پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: جیاوازیمان نییە بۆ ئەوەی بڵێین، دەزانین کە گۆڕانکاری دەکەین، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین، ژن، ژیان، ئازادی.

ئامەد

 

ئایلا ئاکات ئاتا، سیاسەتمەداری کورد و چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" کە ئێستا لە زیندانی ژنانی سنجان زیندانی کراوە، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە لەسەر میدیا دیجیتاڵییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: جیاوازیمان نییە بۆ ئەوەی بڵێین، دەزانین کە گۆڕانکاری دەکەین، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین، ژن، ژیان، ئازادی.

 

"بێگومان سەرکەوتوو دەبین"

ئایلا ئاکات ئاتا لە پەیامەکەیدا وتوویەتی: دوای ماوەیەکی زۆر سڵاو لە هەمووان! بەداخەوە، بەهۆی دەستگیرکردن و کەموکوڕی تەکنیکییەوە، دەرفەتی ئەوەم نەبوو کە پەیامێک بنێرم لەسەر پلاتفۆرمەکە، زۆر باشە کە ئەم دەرفەتەم هەبوو پێش ٢٥ی تشرینی دووەم، وەک چالاکوانێکی ژن و سیاسەتمەدارێک هاتوومەتە بەردەم دادگا، خەباتی خۆم دووپات دەکەمەوە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان و سووربوونم بۆ زیادکردنی پشتیوانی، من بەم تێبینییە کورتە لە کۆبوونەوەی دۆسیەی کۆبانیدا نووسیومە، بە بۆنەی ۲۵ی تشرینی دووەم، دڵی هەموو ئەو ژن و خوشکانە ماچ دەکەم کە هەڵوێستی خۆیان لە دژی توندوتیژی دژی ژنان دەربڕیوە کە دەڵێن "نەخێر" لە چالاکییەکانی سەر شەقامەکان جیاوازیمان نییە بۆ ئەوەی بڵێین، دەزانین کە گۆڕانکاری دەکەین، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین، ژن، ژیان، ئازادی.