چریکە عەبەڕەش دەبێتە ئەندامی لیژنەی دادوەران لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ

چریکە عەبەڕەش، ژنە هونەرمەندی کورد لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ بۆ فیلمە کوردییەکان، وەک ئەندامی لیژنەی دادوەران دیاری کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

چریکە عەبەرەش، هونەرمەندی بواری شانۆ و نواندن لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: زۆر دڵخۆشم پێتان ڕابگەیەنم، کە بوومەتە ئەندامی لیژنەی دادوەران لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ.

 

چریکە عەبەڕەش ساڵی ١٩٨٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە، سەرەتا تەنها لە شانۆدا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠وە دەستی بە کاری نواندن کردووە.

 

فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ بۆ فیلمە کوردییەکان، لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ یەکەم جار بەڕێوە چوو، ئەمساڵیش ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت و بەرهەمی دەرهێنەرانی سینەمایی کورد، کورتە فیلم و دۆکیۆمێنتاری، هەر چوار بەشی کوردستان و دەرهێنەرانی بیانی نمایش دەکرێن.