دانیشتووانی بەغدا گەیشتووەتە ٩ ملیۆن و هۆکاری پیسبوونی ژینگەیە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای كرد، ژمارەی دانیشتووانی بەغدا گەیشتووەتە ٩ ملیۆن كەس، ئەمەش بووەتە هۆی كەمتەرخەمی لە خزمەتگوزارییەكان و پیسبوونی ژینگە.

ناوەندی هەواڵ


وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنەكان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی دانیشتووانی بەغدای پایتەخت گەیشتووەتە ٩ ملیۆن كەس، شارەزایانیش پێیانوایە كە ئەو ژمارە واتای هەڵاوسانی گەورەی ژمارەی دانیشتووانە.

 

بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان خزمەتگوزارییەکانی کەمکردووە
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو هەڵاوسانە خێرایە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و فێركردن، ئەوەش سەرەڕای نەبوونی پلانی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو فراوانبوونە.


شارەزایان باس لەوە دەكەن، ئەو زیادبوونە زۆرە بووەتە هەڵاوسانی نرخی یەكەكانی نیشتەجێبوون و كاڵا و شمەك، هەروەها بووەتە هۆی پیسوبونی ژینگەیی و قەرەباڵغی هاتووچۆ.