بەسرا ئێرۆلی زیندانیی مەترسی لەدەستدانی بینایی لەسەرە

بەسرا ئێرۆل کە ماوەی پێنج ساڵە بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوبوون" دەستبەسەر کراوە، بەدەست بەرزبوونەوەی بەرچاوی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنێت، ئەمەش ڕەنگە ڕووبەڕووی لەدەستدانی بینایی بکاتەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

موش- خێزانی بەسرا ئێرۆل ساڵانێکی زۆرە ڕووبەڕووی فشاری توند دەبنەوە، بەڵام بەسرا ئەرۆڵ دەستبەرداری هەڵوێستەکەی نەبووە و لەناو زیندانی ئێلازغ لە تورکیا بەردەوامە لە بەرخۆدانەکەی سەرەڕای ئەوەی بەدەست نەخۆشی سەختەوە دەناڵێنێت، ئەمەش بەبێ ئەوەی فەرمانی ئازادکردنی دەربکرێت.

 

بەسرا ئێرۆل، کە یەکێک لە کوڕەکانی بۆ ماوەی ١٤ ساڵ زیندانی کراوە و کوڕەکەی دیکەی بەناوی ئەفرێم ئێرۆل لە کۆمەڵکوژییەکەی ناوچەی سوروچ لە شاری ڕەحا لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٥ کوژراوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا دەستگیرکرا، چونکە بەهۆی ئەو قسانەی کە لە پرسەی کوڕەکەیدا وتوویەتی، سکاڵایان لەسەر تۆمار کرد.

 

هیچ ئەندامێکی خێزانەکەی نەما کە نەچێتە زیندان

ئەو هێزە ئەمنییانەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە، لە هەموو هەڵمەتێکدا بە بەسرا ئێرۆڵیان دەگوت "ئێوە تیرۆریستان بەخێو دەکەن"، هێزە ئەمنییەکان ١٤ ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی پاتنۆس کوڕەکەیان بە ناوی فوئاد ئێرۆل لە زیندانی پاتنۆس زیندانیی کردووە، ئەگەرچی تووشی نەخۆشی و کێشەی تەندروستی زۆر بوو، بەڵام ئازاد نەکرا.

 

هەروەها لە هێرشەکەی داعش لە شاری سوروچی ڕەحا، یەکێک لە کوڕەکانی بەناوی ئەفرێم ئێرۆل کوژرا و بەسرا ئێرۆل لە پرسەی کوڕەکەیدا وتی: بکوژانی کوڕەکەم زۆر باش دەناسم" لەسەر ئەو قسەیە سکاڵایەکی یاسایی لەسەر تۆمار کرا، هەر لەو ماوەیەدا کوڕێکی دیکەی بە بیانووی پەیوەندییەکانی کە بۆ سەرەخۆشی بۆی هاتووە، بۆ ماوەی ١١ مانگ دەستگیر کرا.

 

دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، بەسرا ئێرۆل دەستگیر کرا، بۆ ماوەی ساڵێک زیندانیکرا، و دواتر ئازادکرا، دواتر سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوبوون"، لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری سزادانیدا، کە لە دانیشتنەکەدا ئامادە بوو، وەڵامی ئەو بڕیارەی دایەوە کە لە دژی دەرچووە و وتی "ئێوە بە شێوەیەکی نایاسایی و نادادپەروەرانە دەستگیرم دەکەن و ئەم سزایانە نایاسایین" دوای بڕیارەکە، سەرەتا بۆ ماوەیەکی کورت لە زیندانی مۆش ماوەتەوە، دوای ئەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی داخراوی ئێلازغ بۆ ژنان، نزیکەی ٤ ساڵیشە لەوێ زیندانییە.

 

"چێژ لە ئیرادەی بەرز وەردەگرێت"

بەسرا ئێرۆلی تەمەن ٦٥ ساڵ، لەناو زیندان تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبێت، وەک هەوکردنی جیوب و فتق و ئازاری قاچ و بەرزی پەستانی خوێن، بە چڕی دەنێردرێتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، بە گوتەی پزیشکان، بەسرا ئێرۆل بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوە، لەوانەیە لە ئەنجامدا بینایی لەدەست بدات.

 

کوڕەکەی کە ناوی ئارام ئێرۆل، دەڵێت "ئیرادەی دایکم لە زیندان بەرزە، بەڵام لەم دواییانەدا پەستانی خوێنی لە بەرزبوونەوە دایە، جگە لە پەستانی خوێنیش بەدەست چەندین نەخۆشییەوە دەناڵێنێت، پێش ئەوەی بچێتە زیندانەوە دوو نەشتەرگەری پشتی بۆ کراوە، ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی پەستانی خوێن، کە کاریگەری لەسەر چاوەکانی هەیە، مەترسی لەدەستدانی چاوی لەسەرە، فتقی پشتی کاریگەری لەسەر قاچەکانیشی هەیە".

 

هەروەها باسی لەوەشکرد، دایکی لە کاتی هەر کۆبوونەوەیەکدا دەستەواژەی "سەرسام نەبووم بەو کارەی کە کردوویانە، هەموو شتێک تێدەپەڕێت، هیوامان زۆر بەرزە" دووبارە دەکردەوە، چونکە سەرەڕای نەخۆشییەکەی، بەردەوامە لە بەرخۆدان، ئەو دایکە بە شێوەیەکی نایاسایی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا، کاتێکیش سەیری پاساوەکانی سزاکە دەکەین، جگە لە لێدوان هیچ بەڵگەیەکی بەرجەستە نییە، هەزاران کەسی وەک دایکم بەهەمان هۆکار لە زیندانەکاندا ڕاگیراون.

 

ئارام ئێرۆل داوای ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکان بەتایبەت زیندانیانی نەخۆش دەکات، دەشڵێت: ئەو سزایانەی پێیدراوە هیچ مانایەکی یاسایییان نییە، لەئێستاشدا ئازادکردنی زیندانییەکان ڕادەگرن، هیچ نەخۆشخانەیەک نەماوە و دایکم بۆی نەگوازرابێتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ ئازادکردنی نەنراوە، باشترین چارەسەر بۆی لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە دەبێت ئازاد بکرێت.