پەرتوکی نوێی "گوڵ لە هەناسەی شەمامۆکان"ی ڕۆزا مەتینا بڵاوکرایەوە

پەرتوکی نوێی نووسەر، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کورد ڕۆزا مەتینا بە ناوی "گوڵ لە هەناسەی شەمامۆکان"، کە لە ٧ چیرۆک پێکهاتووە و پاڵەوانەکەی ژنە، بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرتوکی نوێی نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کورد "ڕۆزا مەتینا" بە ناوی ""گوڵ لە هەناسەی شەمامۆکان" لەلایەن چاپەمەنی ئاریانەوە ئامادە کراوە، بڵاوکرایەوە، پەرتوکەکە لە ٧ چیرۆک پێکهاتووە و ٤ چیرۆکیان پێشتر خەڵاتیان پێبەخشراوە.

 

نووسەر لە ساڵی ٢٠١٩ بە کورتە چیرۆکی کوردی "گوڵ لە هەناسەی شەمامۆکان" لە هەشتەمین پێشبڕکێی کورتە چیرۆکی کوردی شێرزان خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا، ڕۆزا مێتینا لە نوێترین بەرهەمی خۆیدا باس لە خەباتی ژنانی کورد دەکات، لە دژی ئەو سیاسەتانەی کە لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن و ئەو عەقڵیەتە مۆنیستییە نکۆڵی لە ناسنامە دەکات، پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکانی ناو بەرهەمەکە ژنن، هەروەها تابلۆی سەر بەرگی پەرتوکەکە بەرهەمی ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند زەهرا دۆغانە.