تەرمی ئەیلەم شەفەق ئایدن لەژێر پەردوودا دەرهێنرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەیلەم شەفەق ئایدن، کچی سەرۆکی گشتیی حزبی شۆڕشگێڕ، دوای ٥ ڕۆژ مانەوەی لەژێر باڵەخانەیەکی ڕووخاودا دەرهێنرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٦ی شوباتدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ لە ناوچەی بازارجیخی مەڕەش ڕوویدا و لە ١٠ شاردا زیانی گەورەی لێکەوتەوە، هاتای یەکێکە لەو شارانەی کە زیانی بەرکەوتوو و تا ئێستا هەندێک ناوچە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی بۆ نەنێردراوە.

 

دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی لە ژێر باڵەخانەیەکی ڕووخاودا، ئەیلەم شەفەق ئایدن، کچی سەرۆکی گشتیی حزبی شۆڕشگێڕ ئەلیف تۆرون ئۆنەرێن، تەرمەکەی دەرهێنرا، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەلیف ڕۆژی یەکەم لەلایەن خەڵکەوە لەژێر پەردوودا دەرهێنرا و کچەکەی لەژێر داروپەردوودا مابووەوە.

 

هونەرمەند ئۆرهان ئایدن، باوکی ئایلەم شەفەق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا هەواڵی پرسەی کچەکەی بڵاوکردەوە و حزبی شۆڕشگێڕ لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، "٥ ڕۆژی درێژ بوو، بەداخەوە گەیشتینە تەرمی ئایلەم شەفەق ئایدن، سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی دایکی ئایلەم و هاوسەرۆکی گشتیمان ئەلیف تۆرون ئۆنێرن و باوکی ئۆرهان ئایدن و سەرجەم خزمەکانی دەکەین".