ژنانی شێراوا: بە ئیرادەی ژنان کۆتایی بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دێت

ئەندامانی کۆنگرەی ستاری ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین ڕایانگەیاند، کە بە فکر و فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە تێکۆشانی ئازادی کردووە و ٢٤ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییان شەرمەزار کرد.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دەستگیر کرا و ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیرییەکی توند دایە.

 

ئەندامانی کۆنگرەی ستاری ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، کە بە فکر و فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە تێکۆشانی ئازادی کردووە و ٢٤ەمین پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لە دژی هەموو ژنان و گەلانی ئازاد بەڕێوەدەچێت، شەرمەزار کرد.

 

"ئێمە هێز لە بەرخۆدانی ئیمراڵی وەردەگرین"

زەینەب سیدۆ، تیشکی خستەسەر گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەی بەوەدا، سیاسەتی گۆشەگیری بەشێکە لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی گەلی کورد لە فەلسەفەی ژیانی ئازاد دووربخەنەوە.

 

زەینەب سیدۆ، ئەوەشی خستەڕوو کە فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد هێز و سەرچاوەی تێکۆشانە بۆ ئەوان، وتی: ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٤ ساڵە بەرخۆدانی گەورە لە ئیمراڵیدا بەردەوام دەکات، لە ڕێگەی ئەو بەرخۆدانەوە ڕێبەر ئاپۆ هەموو پیلانگێڕییەکی شکاند و شکستیپێهێنان، ئێمە بە هیوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ دەژین هەرگیز ئەو گۆشەگیری و پیلانگێڕیانەی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت ئێمە تێکناشکێنێت، ئێمە هێز لە بەرخۆدانی ئیمراڵی وەردەگرین و ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە لە مەیدانەکان و لەچالاکییەکاندا دەبین تا ئەو کاتەی ڕێبەرەکەمان ئازاد دەکەین.

 

"ئازادی ئێمە بە ئازادیی رێبەر ئاپۆ گریدراوە"

فەهیمە ئیبیش، ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-ی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا، ١٥ی شوبات بۆ ئێمە ڕۆژێکی ڕەشە، پیلانگێڕی ئەو ڕۆژە بە توندی شەرمەزار دەکەین، پیلانگێڕییەکە ڕۆژانە خۆی نوێ دەکاتەوە و گەلی کورد دەکاتە ئامانجی خۆی، دەیانەوێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک تێکبدەن و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستمان هێناوە لەناوی ببەن، وتیشی: بە ئیرادەی ژنان پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی کۆتایی پێدێت و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت، هەتا ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بێت هەرگیز ناوەستن و واز لە چالاکی و کاردانەوەکان ناهێنن، دەیانەوێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک لەناوببەن و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستمانهێناوە سەرکوت بکەن بە ئیرادەی ژنان پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی کۆتایی پێدێت و ئازادی ڕێبەری ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت، هەتا ڕێبەری ئاپۆ لە زینداندا بێت ئێمە هەرگیز ناوەستین و واز لە چالاکی و کاردانەوەکانمان ناهێنین، چونکە ئازادی ئێمە بە ئازادیی رێبەر ئاپۆوە گرێدراوە.