لە عەفرین ٢ هەزار تۆن دار بڕدرایەوە

لە کوردستان داگیرکاری تاڵانی سروشت لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە، بڵاوکراوەتەوە کە چەتەکانی جەبهەت ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی تورکیا نزیکەی دوو هەزار تۆن داریان لە عەفرین بڕیوتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوکات لەگەڵ داگیرکاریدا، سیاسەتی تاڵانکاری لەسەر کوردستان بەردەوامە. لە شرناخ دەوڵەتی تورک بە بیانووی "پاراستنی ئەمنی" دارەکانی کوردستان تاڵان دەکات، لە عەفرینیش لەسەر بنەمای هەمان سیاسەت سروشت تاڵان دەکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە عەفرین دەست کەوتوون، چەتەکانی جەبهەت ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی تورکیا ئەو دارانەیان گواستۆتەوە کە لە دارستانەکانی شاری عەفرینی داگیرکراوەوە بڕدرابوون.

 

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، نزیکەی دوو هەزار تۆن دار کە بە بارهەڵگر هێنراوەتە ئەلحەمران لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب بۆ فرۆشتن دانراون.