خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵی ٢٠٢٢ بەخشرایە ١٦ ڕۆژنامەنووسی کورد

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەریی ساڵی ٢٠٢٢ی بەخشییە ١٦ ڕۆژنامەنووسی کورد کە مانگی ڕابردوو لە ئامەد دەستبەسەر کرابوون.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەریی ساڵی ٢٠٢٢ی بەخشییە ١٦ ڕۆژنامەنووسی کورد، کە لە ٨ی حوزەیران لە ئامەد دەستبەسەر کرابوون و لە ١٦ی حوزەیران دەستگیرکران.

 

كۆمەڵەكە لە ڕاگەیاندراوەكەیدا سەبارەت بە خەڵاتەكان رایگەیاند: "لە كاتێكدا كە هەڵبژاردنی گشتی نزیك دەبێتەوە، ١٦ رۆژنامەنووسی كورد بۆ ئەوەی زانیاری نەگەیەننە هاوڵاتیان بە ناوەکانی عەبدوڕەحمان ئۆنجو، عەزیز ئۆروچ، ئەلیف ئونگور، ئیبراهیم کۆیونجو، لەزگین ئاکدەنیز، مەزڵوم دۆغان گولەر، محەمەت عەلی ئەرتاش، محەمەت شاهین، نەشە تۆپراک، عومەر چەلیک، ڕەمەزان گەچیکەن، ڕەمزیە تەمەل، سەفییە ئالاگاش، سەردار ئاڵتان، سوعات دۆگوهان و زەینەل عەبدین بولوت دەستگیر کران. هەروەها خەڵاتی ئێمە بۆ ئەوان و هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە  کارەکانیان ئاستەنگ دەکرێت و زیندانی دەکرێن.