ڕواندا لە پلەی یەکەم و عێراق لە پلەی ٦٥ی بەشداری ژناندایە بۆ پەرلەمان

بەپێی ڕاپرسییەک لە نێوان ١٥٠ وڵاتی جیهاندا عێراق پلەی ٦٥ەمینی وەرگرتووە بۆ بەشداری ژنان لە پەرلەماندا

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڤاری CEO WORLD ڕاپرسییەكی لە نێوان ١٥٠ وڵاتی جیهان سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری كردنی ژنان لە پەرلەماندا ئەنجام داوە، تیایدا دەرکەوتووە، وڵاتی ڕواندا بەڕێژەی ٦١.٢٥٪ لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی جیهانە بۆ زۆری ژمارەی ژنان لە پەرلەماندا.

 

بەپێی ڕاپرسییەکە پلەی دووەم وڵاتی نیكاراگوا بە ڕێژەی ٥١.٦٥٪ وەریگرتووە و دواتر نیوزلەندا دێت بە ڕێژەی ٥٠.٤٢٪.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، مەكسیك و ئیمارات بە ڕێژەی ٥٠٪ یەكسانن، هەروەها ئایسلەندا ڕێژەی بەشداری ژن لە پەرلەمانەكەیدا ٤٧.٦٢٪ـە، دواتر ئەفریقای باشوور بە ٤٦.٥٪، سوید بە ٤٦.٤٢٪، سویسرا ١٣.٥١٪ دێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئیمارات بەڕێژەی ٥٠٪ پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و پلەی چوارەمی جیهانی بەدەستهێناوە، عێراقیش لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبییە بە ڕێژەی ٢٨.٨٨٪ و پلەی ٦٥مینی جیهانە، دوای ئەویش میسر بە ڕێژەی ٢٧.٣٨٪، دواتر تونس بەڕێژەی ٢٦.٢٧٪، هەروەها لە مەغریب بە ڕێژەی ٢٤.٥٪، بەحرەین بە ٢٠٪ دێت.