ناڕەزایەتی خوێندکاران لە شاری سەردەشت لە ڕوانگەی شایەتحاڵێکەوە

ڕۆژی ڕابردوو خوێندکارانی شاری سەردەشت جارێکی دیکە بە ئامادەبوونی بەرفراوانیان لە شەقامەکاندا شۆڕشیان گەشاوەتر کرد و بە کەڵک وەرگرتن لە مافی بەرگری ڕەوایان پێگەیەکی ناڕەزایەتییان نیشاندا

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی چوارشەممە ٩ تشرینی دووەم، خوێندکارانی شاری سەردەشت جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و بە هاوارکردنی دروشم و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێزە سەرکوتکەرەکان پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕش دەربڕی، خوێندکاران هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٥:٣٠ و دوای داخستنی هۆڵەکانی خوێندن ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

 

ڕۆژی چوارشەممە، لە ڕێگای خێرای مەرغان سەردەشت، وەک هاوسۆزی لەگەڵ شەهیدانی چلەی زاهیدان، جارێکی دیکە خوێندکاران ئاگریان داگیرساند و تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاند بۆ کەمکردنەوەی بینینی هێزی سەرکوتکەر، خۆپیشاندەران دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە، تەمەنی خۆپیشاندەران لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ساڵدا بوو.

 

زۆربەی ڕۆژەکانی هەفتە دژی ستەم و نادادپەروەری گەل دێنە سەر شەقامەکان، ڕەنگە زۆربەیان چەند دەیەیەک دوای شۆڕشی ١٩٧٨ لەدایک بووبن، بەڵام ئەم سیستەمە نەیتوانیوە تیۆریزەکردنی سیستەمی فیکری خۆی لە کوردستاندا بەردەوامی پێبدات و سەرکوتکاییەکانی بەرامبەر گەل ئەنجامبدات.

 

سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی  چوار شەممەی سەردەشت، ئاژانسی هەواڵی ژن چاوپێکەوتنی لەگەڵ شایەتحاڵێک ئەنجامدا.

 

" ئەگەر ئازادی هەبووایە، ژیانی گەنجەکان باشتر دەبوو"

ئەم شایەتحاڵە دەڵێت: "کاتێک لە تەمەنی ئەواندا بووم، وەک ئەوان لە ناڕەزایەتیدا دەچوومە سەر شەقامەکان، جارێکیان کە ڕامکرد یەکێک لە قاچەکانم شکا، ئەمڕۆ کە ئەم گەنجانەم بینی، کاریگەری لەسەرم دروستکرد و شانازیم پێوەکردن، چونکە تەمەنیان زۆر گەنج بوو، دڵخۆش بووم کە ئەوان نەترسانە هاتونەتە سەر شەقامەکان و لە لایەکی تریشەوە جەختم لەسەر بوو کە ئەو گەنجانە نەکەونە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکان، ئەگەر ئازادیمان هەبوایە، ڕەنگە ئەم گەنجانە ژیانێکی باشتریان هەبوایە لەوەی ئێستا تیایدا دەژین."

 

خۆپیشاندەران دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی"، خۆڕاگرییان دەوتەوە، هێزە سەرکوتکەرەکان بۆ سڕینەوەی کاریگەرییەکانی ناڕەزایەتییەکان خۆپیشاندەرانیان بڵاوە پێکرد، درێژەی ئامادەبوونی ڕەنگاوڕەنگی خوێندکاران لەم شۆڕشەدا ئەوەیە کە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی ژمارەیەک خوێندکاری ناڕازی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە، یوسف نووری وەزیری پەروەردە، دواجار ئەم بابەتەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئامادەنەبوو ئامار یان وردەکارییەکان بخاتەڕوو.

 

یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەم شۆڕشە بوونی بەهێزی ئەو گەنجانەیە کە لەبەردەم بەرپرسانی حکومەتدا وەستاون و داوای داواکرییەکانیان  دەکەن و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمی سەرەکی خۆپیشاندەرانن.