ژنان لە غەزە لە نێوان ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و نەبوونی هاوکارییان

ژنان لە کەرتی غەززە کار لەسەر پڕۆژەی سادە و ژینگەدۆستی دەکەن بۆ ئەوەی سەرچاوەیەکی داهاتیان بۆ دابین بکەن لەسەر بنەمای ئابووری سەوز لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە.

ڕەفیف ئەسلیم 

 

 غەزە- هەموو جیهان بەدەست کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت، کە مەترسی لەسەر سیستەمی ژیان دروستدەکات، پێشبینیکردنی لێکەوتەکانیش لەماوەی ساڵانی داهاتوودا قورس بووە.

 

سۆها ئەبو شەعبان، توێژەر لە بواری ژینگەدا دەڵێت، دۆخی ژینگەی کەرتی غەزە وێرانکەرە بەهۆی ئەو شەڕە دووبارەبووانەی کە شاهیدییەتی، هەروەها بەکارهێنانی کەرەستەی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی وەک مووشەک و بۆمب، جگە لە گۆڕانکارییەکانی ئێستا وەک پیسبوونی ئاوی دەریا و کۆگاکانی ژێر زەوی، کەمی سەرچاوەی ئاو، و تێکچوونی بارودۆخی کەشوهەوای ئاسایی وەک گەرما و باران.

 

ڕوونیشیکردەوە، ساڵانێکە شارەزایانی بواری ژینگە داوای کرداری دەکەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی ڕاستەقینە کە سنووردارکردنی دەستدرێژییە مەترسیدارە ژینگەییەکان لە وڵاتانی گەورە، بەڵام ترس لەم دیاردەیە وەرچەرخانێکی جددی بەخۆیەوە بینی کاتێک ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لەناکاو دەستیپێکرد، و توانەوەی سەهۆڵەکان بە ڕێژەی ترسناک کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا، و سەرهەڵدانی کۆمەڵێک دیاردەی وەکو ووشکبوونی خاک، بیابانبوون و چەندانی تر.

 

" گۆڕانی کەشوهەوا بە ڕێژەیەکی زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان هەیە"

ژنان بە زۆرترین کاریگەری گۆڕاوەکانی پێشوو دادەنرێت، بە وتەی سۆها ئەبو شەعبان، پێوانەکردنی پەیوەندی نێوان گۆڕانی ڕێژەی پلەی گەرمی و ژمارەی مردنەکان دەرکەوتووە کە ژمارەیان بە شێوەیەک زیادیکردووە کە لە ژمارەی پیاوان زیاترە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئاوارەکانی ژنان لە شوێنە ساردەکانەوە بۆ شوێنە گەرمەکان بە ڕێژەی ٪٨٠ مەزەندە دەکرێت، ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و قەیرانی دەروونی لەنێو ژناندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئابووریی وێرانبووی غەزە وایکردووە هەندێک لە خێزانە پەراوێزخراو و هەژارەکان بەکۆمەڵ لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کاربکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەیەکی بژێوی ژیان، تەنانەت سەرچاوەیەکی بچووکیش.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت، هەندێکجار خێزانەکان پەنا بۆ بێبەشکردنی کچەکانیان دەبەن لە چوونە قوتابخانە بۆ ئەوەی لەسەر زەوییەکان کار بکەن، بۆ دابینکردنی کرێی هێزی کار و لە کاتی دیکەشدا ئەوان ناچارن هاوسەرگیریان لەگەڵ بکەن، هەر بۆیە کچەکە ڕووبەڕووی چەند جۆرێک لە توندوتیژی دەبێتەوە، کە بریتییە لە وازهێنان لە خوێندن، هاوسەرگیری پێشوەختە، و توندوتیژی ئابووری.

بە وتەی سۆها ئەبو شەعبان، ژنە جووتیارەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە کەرتی غەزە کە بە پلەی گەرمی بەرز و کەمی ڕێژەی بارانبارین و ڕوودانی لافاو دەبنە هۆی لەناوچوونی بەروبومەکان.

پێشێلکردنی ئاسایشی خۆراک، کە ئەوان بە سەرچاوەی بژێوی خۆیان دەزانن، ئاماژە بەوە دەکەن کە چارەسەری ئەم کێشەیە لە گرتنەبەری سیاسەتەکاندایە بۆ بەهێزکردنی ژنان لەسەر ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

" لە ڕێگەی خول و ڕاهێنانەوە ژنانی گوندنشیین هۆشیار دەکرێنەوە "

کردنەوەی خولی ڕاهێنانە بۆ ژنانی گوندنشین کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ زەوی و ئاژەڵدا دەکەن، تەنانەت پشتیان پێدەبەستن بۆ دابینکردنی سەرچاوەی خۆراک و داهاتیان، زانیاری زیاتریان لەسەر سوڕی ژیانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بەپێی بنەما زانستییەکان پێدەدرێت، لەگەڵ چۆنیەتی دابینکردنی پێوانەی کشتوکاڵی ژینگەدۆست کە لە پاشماوەی ماڵەوە دەرهێنراون، هەروەها بەکارهێنانی خاکی گونجاو کە پێی دەوترێت کۆمپۆست کە دەتوانرێت لە تەخمیرکردنی پاشماوەی ڕووەکی وەک وەکو پەلەوەری و دار و تەخت و چەقۆ و گەڵا و ئەوانی تر پێکبهێندرێت.

 

سۆها ئەبو شەعبان دووپاتی دەکاتەوە کە خێزانەکانی وڵاتانی جیهانی سێهەم و وڵاتانی تر بە تەنیا ناتوانن ڕووبەڕووی ئەو تەحەددایانە ببنەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا دروستی دەکات، بۆیە ژنان بەتەنها ناتوانن ئەو پارەیە بدەن کە لە هەموو بوارەکانی ژیانی تەندروستی و پەروەردە و کۆمەڵایەتی و ئابووری خۆیاندا ڕەنگ دەداتەوە، بۆیە پێویستە دەستێوەردانی پسپۆڕان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بکرێت بۆ ڕاهێنانی ژنان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم گۆڕاوانە.

 

زیادبوونی دەردانی هەوای پاشماوەی دوکەڵی ژەهراوی دەبێتە هۆی زیادبوونی چڕیی ماددە هەستیارەکان و نەخۆشیەکان و کەمی سەرچاوەی ئاو، بووەتە هۆی دابەزینی ڕێژەی دووگیانبوونی ژنان، بەمەش زیاتر لە لایەن کۆمەڵگە و دەوروبەرەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدەدرێت، گرنگە دایکان کلتوری پاراستنی ژینگە بۆ منداڵەکانیان بگوازنەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕەفتارانەی کە دەبنە هۆی لەناوچوونی ژینگە.

 

سەبارەت بەو پڕۆژانەی کە ژنان لە کەرتی غەزە کاریان لەسەر دەکەن، ئەو دەڵێت ژنان کار لەسەر پڕۆژەی سادە و ژینگەدۆست دەکەن بۆ دابینکردنی سەرچاوەیەکی داهات بۆیان، کە زۆربەیان پشت بە ڕیسایکلکردن و بەکارهێنانی کاغەز دەبەستن، بنەمای پڕۆژەکانیان لەسەر ئابووری سەوز، کە بە تەواوی خۆی لە هەر پیسکەرێک دەپارێزێت، چ ڕەق، شل یان گازی، وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە.