١٥٥ ساڵ به‌سه‌ر دانانی یه‌كه‌م قایمقام بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه تێپەڕی
٢٤ی تشرینی دووەم ١٥٥ ساڵ به‌سه‌ر دانانی یه‌كه‌م قایمقام بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه تێپەڕی و دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌راسیمێكیان ڕێكخست
هەڵەبجە
دوێنێ بۆ دوومین ساڵ لە هۆڵی مسته‌فا زه‌ڵمی لە شاری هەڵەبجە به دروشمی "هه‌ڵه‌بجه ئاسمانێك له ئازادی و سه‌رزه‌مینێك كه جوانی" ١٥٥ەمین ساڵیادی دانانی یه‌كه‌م قایمقام بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه کرایەوە.
چنور محەمەد ژنێکی گەنجی هەڵەبجەیە وتی: پاش پیرۆزبایی لە هەڵەبجەییەکان، وەک گەنجێکی هەڵەبجەیی پیرۆزبایی یادی ١٥٥ ساڵەی بنیادی هەڵەبجە و دانانی یەکەم قایمقام دەکەم، شارەکەمان هەمیشە ژنانی پێشەنگی تیابووە وەک عادیلە خان و تا ئێستاش ژنان باڵان تیایدا، داواکاری سەرەکیشمان ئەوەیە بە فەرمی شارەکەمان ببێتە پارێزگا.
ماوەی دوو ساڵە یادی ڕۆژی هەڵەبجە بەرز ڕادەگیرێت و کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن، ئەوەش بەمەبەستی نیشاندانی جوانییەکانی هەڵەبجە و خستنەڕووی مێژووی دێرینی شارەکە.
جێی ئاماژەیە، دیاریکردنی ڕۆژێکی تایبەت لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە دیاریکردنی رۆژی هەڵەبجە بوو و بڕیاردا ٢٤ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی هەڵەبجە دیاری بکرێت. بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوە مێژووییەکان کە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٨٦٩دا یەکەم قائیمقامی هەڵەبجە لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان دەستبەکاربوو،