٤٦٦ ئاوارەی دیکە گەڕانەوە زێدی خۆیان

ئەمڕۆ ٣٠ی تەمووز، ٤٦٦ ئاوارە لە کامپی حەسەن شام u2ی شاری هەولێرەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە سنورى نەینەوا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی ٤٦٦ ئاوارە لە کامپەکانى سنورى هەولێرەوە بۆ زێدى خۆیان لە سنورى نەینەوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بە هاوکاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و لە چوارچێوەى پلانی وەزارەتەکەمان بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسێیەی ئاوارەکان، ئەمڕۆ ٤٦٦ ئاوارە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە سنورى نەینەوا.

 

ئیڤان فایەق باسى لەوەشکردووە، ئاوارەکان لە کامپی حەسەن شام u2ی شاری هەولێرەوە گەڕاونەوتەوە بۆ سنورى نەینەوا.

 

لە کۆتایشدا وتى: وەزارەتەکەمان هاوکاری و دارایی و خۆراک لەگەڵ دابینکردنی پێذاویستیەکانی نیشتەجێبوون پێشکەشی خێزانە گەڕاوەکان دەکات، تاوەکو جارێکی دیکە لە زێدی خۆیاندا جێگیر ببن.