جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسان لە سۆلاخ پیرۆزکرا

هەزاران ئێزدیی لە سەیرانگای سۆلاخ لە شنگال کۆبوونەوە و بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسانیان پیرۆز کرد

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمساڵ زیاتر لە هەموو ساڵێکی، ئێزدییەکان لە هەموو ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسان کە بە ڕۆژی لەدایکبوونی کەون پێناسە دەکرێت پیرۆز کرد، لە هەموو پیرۆزباییەکاندا پەیامی پشتگیری کردن لە ئێزدییەکان درا و هاوڵاتییان داوای ئازادی دیلەکانی دەستی داعشیان کرد.

 

دوێنێ جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسان لە دۆڵی کەرسێ بە کۆمەڵ پیرۆزکرا، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە بەشێک لە ئێزدییەکانی قیبلەت و ناوەندی شەنگالیش لە سەیرانگای سۆلاخ کۆبوونەوە و جەژنیان پیرۆزکرد.

 

هاوڵاتییان ئاهەنگیان گێڕا، ئەو هاوڵاتییانەی بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد و پەیام و پرۆزبای خۆیان ڕاگەیاند و داوای ئازادیی زیندانییانی ئێزدییان کرد کە لەدەستی چەتەکانی داعشدان، هەروەها خۆشحاڵی خۆیان لەو ئاهەنگە جەماوەرییە دەربڕی و پیرۆزبایی جەژنیان لە هەموو ئێزدییەکان کرد.