هێڤین ڕەشید: گەلی عەفرین بە بەرخۆدانیان مێژوویان نووسییەوە

هێڤین ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە عەفرین ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش بۆ ماوەی ٦ ساڵە بەردەوامن لە هێرشە دڕندانەکانیان لە عەفرین و وتی: سەرەڕای هەموو هێرشەکان، خەڵکی عەفرین خاوەن هەڵوێست و بڕیارن دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- دەوڵەتی تورکیا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨، دوای بەرخۆدانی گەلی عەفرین یان بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژە ناوچەی عەفرینی داگیرکرد، ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ داگیرکردنی عەفرین بریتی بوو لە گۆڕینی مێژوو و ناسنامەی ناوچەکە و بونیادنانی هەرێمێک بەگوێرەی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی و هەروەها لەناوبردنی گەلی کورد، بە نزیک بوونەوە لە ٦ەمین ساڵیادی داگیرکردنی هەرێمی عەفرین، هێڤین ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە لە عەفرین-شەهبا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"ئامانجی دەوڵەتی تورک پاشخستنی ناسنامەی کوردە"

هێڤین ڕەشید لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە ئامانجی داگیرکردنی هەرێمی عەفرینی دەوڵەتی تورک کرد و وتی: ئامانجی دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی سەر عەفرین و داگیرکارییەکەی ئەوە بوو کە عەفرین بکاتە شارێکی تورکیا و ناسنامەی کوردەکانی ئەو ناوچەیە پاشبخات، لە هەمان کاتدا، عەفرین شوێنێکی ستراتیژی هەیە لە سووریا، بۆیە دەوڵەتی تورکیا دەیویست داگیری بکات و لە بەرژەوەندی خۆیدا بەکاری بهێنێت، پێش داگیرکردنی عەفرین، لە ڕێگەی هێرشەکانیەوە عەفرینی کردە ئامانج. لە ٢٠ی  کانوونی دووەمی ۲٢٠١٨، دەوڵەتی تورکیا بە فەرمی هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد، عەفرین مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا و بە گەلی کورد دەناسرێتەوە، لە قەیرانی سووریادا، عەفرین دەرگای خۆی بۆ کۆچبەرانی ناوچەکانی دیکە کردەوە، بە ئاشتی و ئاسایش لە سووریا پێناسە دەکرا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا عەفرینی داگیرکرد و ژیانی ناوچەکەی وێران کرد، ئەو هێرش و دڕندەییەی کرایە سەر عەفرین هەرگیز لە مێژوودا نەبووە.

 

"بە بەرخۆدانیان مێژوویان نووسی"

هێڤین ڕەشید تیشکی خستە سەر بەرخۆدان و خەباتی گەلی عەفرین لە دژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک و وتی: گەلی عەفرین هەڵوێستێکیان گرتەبەر و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بڕیاریان داوە و بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ بەردەوام بوون لە بەرخۆدان و پاڵەوانێتی و بوێری و خەبات لە دژی داگیرکاری، لە ساتە سەرەتاییەکانی هێرشەکانەوە تا ساتی جێهێشتنی عەفرین، گەل لەسەر پێی خۆیان و لە بەرخۆداندا بوون، لە ڕۆحی بەرخۆداندا، مێژوویان بە دەستی خۆیان نووسی، هەرگیز هەنگاویان بۆ دواوە نەنا، هەمیشە لە پێشەوە بوون و خاوەنداریان لە وڵاتی خۆیان کرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەڕ و هێرشانەی کە ئەنجام دەدران، گەل بە سەربەرزییەوە ماڵئاواییان لە پاکڕەوان کرد و سەدان هەزار کەس لە دەوری پاکڕەوان بوونە بازنەیەکی ئاگر، هەروەها بە دروشمەکانیان کە دەتوانن بەبێ منداڵ بژین بەڵام ناتوانن بەبێ خاک بژین، هێڵی بەرخۆدانیان بەرزکردەوە دژی هێرشەکان.

 

"قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم ڕاگەیەندرا"

هێڤین ڕەشید ڕایگەیاند، بڕیار درا عەفرین بەجێبهێڵن بۆ سەلامەتی ژیانی گەل و وتی: بەهۆی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکیا و فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر ئاسمانی عەفرین، خەڵکی گوند و ناوچەکان لە ڕۆژانی کۆتایی بەرخۆدان چوونە ناوەندی شارەکە، و خۆبەڕێوەبەری بۆ پارێزراوی ژیان گەل بڕیاری بەجێهێشتنی عەفرینی ڕاگەیاند، ئەگەر ئەم بڕیارە نەبوایە ئەوا کۆمەڵکوژییەکی گەورە لەسەر گەلی کورد ئەنجام دەدرا، نزیکترین ناوچە لە عەفرین شەهبا بوو، بۆیە گەل لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ ڕۆیشتن بۆ شەهبا، بەڕێوەبەرایەتی هەرێم قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی لە شەهبا ڕاگەیاندو کامپی کۆچبەری بۆ خەڵکەکەی دروستکرد، هەموو پێداویستی و پێداویستییەکانی گەلەکەمان دابینکراوە و هاوکارییان بۆ دابین دەکرێت بۆ بەردەوامبوون لە بەرخۆدانیان تا ئێستا.

 

"لە عەفرین سیاسەتی وێرانکاری و پشتگوێ خستن ئەنجام دەدرێت"

هێڤین ڕەشید ڕایگەیاند، هەندێک لە خەڵکی عەفرین دوای داگیرکردن لە عەفرین و شوێنەکانی خۆیان ماونەتەوە، بەڵام ڕۆژانە ڕووبەڕووی داگیرکاری بوونەتەوە و وتی: دوای داگیرکردنی عەفرین، هەندێک لەو کەسانەی کە لە شوێنەکانی خۆیان مابوونەوە بۆ ماوەی ٦ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە ڕووبەڕووی کردەوەی دڕندانە بوونەتەوە، مێژوو، ناسنامە، بوون، کولتوور و سروشتی عەفرین تاڵان دەکرێن و دزراون و هەراسان دەکرێن، لە عەفرین، سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیش بەڕێوەدەچێت کە دەیانەوێت عەفرین لە کوردبوون دوور بخەنەوە و هەرێمێک بەگوێرەی بەرژەوەندی و نەریتەکانیان دروست بکەن، پێش هەموو شتێک، چالاکی جۆراوجۆر بۆ مافەکانی ژنان لە عەفرین و لەناوبردنی ژنان لە عەفرین ئەنجام دەدرێت، ئەو ژیانەی کە لە عەفرین دوای داگیرکاری هەیە، پارێزراو سەقامگیر نییە.

 

"پێویستە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت"

هێڤین رەشید لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویسته لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دروست بکرێت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخ و ژیانی ناوچەی عەفرین بکرێت، بۆ چاودێریکردنی بارودۆخ و ژیانی خەڵکی عەفرینی داگیرکراو و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە و بۆ ئەوەی ڕاستی داگیرکەر ئاشکرا بکات، لە هەمان کاتدا، دۆخی کۆچبەران لە شەهبا لە هێرش و گەمارۆدا چاودێری بکرێت، گۆڕەپانی نێودەوڵەتی خۆی لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و شەهبا بێدەنگ دەکات، ئێمەی کۆچبەرانی عەفرین هەرگیز دەستبەرداری بەرخۆدان و خەباتی خۆمان لە شەهبا نابین هەتا عەفرین لە داگیرکاری ئازاد دەبێت.