ساڵانە بە هۆی ملیۆنان كیسی چاوە ژینگە پیس دەبێت

توێژینەوەیک ئاشکرای دەکات، ساڵانە تڵپەی چا، كە بە ملیۆنان كیسی چا مەزەندە دەكرێت، هۆکارێکی پیسبوونی ژینگەیە، بەڵام بەکارهێنانەوەی پاش تێکەڵکردنی بە ماددەی دیکە سوودی هەیە.

ناوەندی هەواڵ


لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئاماژە بەوەکراوە، ساڵانە تڵپەی چا، كە بە ملیۆنان كیسی چا مەزەندە دەكرێت لەناو زبڵدانەكاندا فڕێدەدرێن كە كاریگەریی لەسەر ژینگە هەیە، چونكە تڵپە چاكە هۆكارە بۆ زیادبوونی گازی میسان لەناو بەرگە هەوادا، كە گازەكە كاریگەریی لەسەر گۆڕانی كەشوهەوا هەیە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ.


لە توێژینەوەكەدا پزیشك شیرانگانۆ مانگواندی، لە زانكۆی كوینز بفاست جارێكی تر تڵپە چاكانی بەكارهێنایەوە بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو و هەندێك مادەی كیمیایی لەگەڵدا تێكەڵكردن، تا ماددەیەكی تێكەڵاوی لێدروست بوو، پاشان بەكاریهێنا بۆ لابردنی ئەو كانزا قورسانەی لەناو ئاوەڕۆكاندا هەن وەك كرۆم و زەرنیخ.


پزیشكەكە بۆی دەركەوت تڵپەی چا توانای پاككردنەوەی ئاوەڕۆی هەیە ،و كاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر ژینگە هەیە، چونكە لە دوای پرۆسەكە تڵپەكە بووە مادەیەكی بارگاویی كە بە ئاسانی دەتواندرێت لەناو ئاودا دەربهێندرێت و توانای بەكارهێنانیشی هەیە لەناو باتریدا چونكە وزە هەڵدەگرێت.