دانیشتووانی کامپی مەخموور ڤیان سۆرانیان بەبیرهێنایەوە

لەیلا والی حوسێن، ناسراو بە ڤیان سۆران، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بەبیرهێندرایەوە.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی " مەخموور" لەیلا والی حوسێن، ناسراو بە ڤیان سۆران، بەبیرهێندرایەوە کە لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاگری بەردایە جەستەی خۆی.

 

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە دامەزراوەی گەنجانی کامپی مەخموور بەڕێوەچوو پێش ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە، خولەکێک ڕێز لە هەموو شەهیدانی ئازادی گیرا، دوای ڕێزگرتن، بێریڤان ئیشلەک، ئەندامی ئەکادیمیای شەهید ژیان، قسەی کرد.

 

"هەڤاڵ ڤیان بە زوویی لەگەڵ ژیانی گەریلا و چیاکانی کوردستان یەکیگرت"

بێریڤان ئیشلەک ئاماژەی بەوەکرد، خەباتی ڤیان سۆران بۆ ئازادی سەرچاوەی خەباتی ژنان بوو لە باشووری کوردستان و وتی: هاوڕێ ڤیان ژنێکی زیرەک و چالاک و سەرکەوتوو بوو کاتێک لە ماڵەوە بوو، کاتێک خوێندی هەمیشە بەدوای ئازادیدا دەگەڕا، هەمیشە دەیویست ئازادی ژنان و گەلی کورد و وڵاتەکەی بەدەست بهێنێت، بۆیە بە پەرۆشیەوە لەناو تەڤگەردا بقق لەم کاتەدا، هاوڕێ ڤییان دان بە خەباتی ئازادیدا دەنێت و دەیەوێت بچێتە ڕیزەکانی گەریلاوە، هەرچەندە خێزانەکە ڕێگری لێدەکەن، بەڵام هاوڕێ ڤییان سوورە لەسەر ئەوەی بچێتە ڕیزەکانی گەریلاوە، دوای بەشداریکردن، بەزوویی لەگەڵ ژیانی گەریلا و چیاکانی کوردستان یەکدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، گەشە دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفە و هێڵی ژنانی ئازاد، هاوڕێ ڤیان دەیوت "ئازادی باشووری کوردستان بە ئازادی ژنان مسۆگەر دەکرێت".

 

"هەڤاڵ ڤیان بە ئاگری جەستەی بووە چروسک و لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە"

بێریڤان ئیشلەک وتیشی: دوای حەوت ساڵ لە دەستگیرکردنی ڕێبەر، هاوڕێ ڤییان دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ وەڵامدانەوەی دوژمن، لە دژی ئەوانەی کە دەیانویست تەڤگەری ئازادی لەناو ببەن و دابەشیان بکەن، هاوڕێ ڤیان بوو بە مەشخەڵی ڕووناکی بۆ هەموو ژنان و کوردستان، بە ئاگری جەستەی خۆی لە دژی دوژمن کە دەڵێت ڕێبەر ئێستا دەستگیرکراوە، تەڤگەری ئازادی تێکدەشکێت بووە چروسک و لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هەتا گیانفیدایی وەک ڤیان و ڕەوشەن و بێریڤان و مەزڵوم هەبن، هیچ کەس ناتوانێت تەڤگەری ئازادی تێکبشکێنێت و خەباتی گەلی کورد بوەستێنێت.

 

دواتر بە سینەفزیۆنێک سەیری ژیانی ڤیان سۆران کرا و مەراسیمەکە بە دروشم کۆتایی هات.