پێشانگای دووەمی خەڵاتی فۆتۆیی میکا؛ بوونی ژنان لە چوارچێوەی وێنەی هونەرمەندان
ئەوەی زیاتر لە پێشانگای میکامال کیشدا بەرچاو بوو، بوونی ژنان بوو لە چوارچێوەی وێنەی هونەرمەندان، ئەو ژنانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لەبەردەم نائاساییەکانی کۆمەڵگەدا وەستاون.
شەبنەم تاوەکولی
تاران- پێشانگای بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی دووەمین خەڵاتی فۆتۆیی میکا لە ماڵی هونەرمەندانی تاران بەڕێوەچوو، میکامال کیش لەگەڵ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگدا، سەکۆیەک بووە بۆ بۆنە هونەرییەکان بە بەشداری هونەرمەندانی ئێران.
خەڵاتی فۆتۆیی میکا، کە ساڵانە بە ئامانجی دەستنیشانکردنی بەهرەمەندەکان و نیشاندانی جوانی سروشتی و مرۆیی کیش بەڕێوە دەچێت، خولی دووەمی خەڵاتەکە بە تەوەری "ئایین لە چوارچێوەی ژیان" بەڕێوەچوو، وێنە پێشکەشکراوەکان بە پشتبەستن بە بوونی مرۆڤ و بە لەبەرچاوگرتنی توخمە مرۆییەکان لە چوارچێوەی کامێرادا لەبەرچاو گیراون.
ئەوەی لەم پێشانگایەدا زیاتر دیار بوو، بوونی ژن بوو لە چوارچێوەی وێنەی هونەرمەنداندا، ئەو ژنانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان دژی نائاساییەکانی کۆمەڵگە وەستاون.
لەیلا سدیق، بەڕێوەبەری خەڵاتەکە ئاماژەی بەوەدا، کە ٨٠ وێنە هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لەم پێشانگایەدا، لە نێوان وێنە هەڵبژێردراوەکاندا، براوەی کۆتایی لە دوو بەشی وێنەی پیشەیی و مۆبایلدا هەڵبژێردران.
یەکێک لە وێنەکانی ژاڵە بەهرامی لە سنەوە بەشداری لە پێشەنگاکە کرد و لەناو بەرهەمە هونەریەکانی ئەم پێشانگایەدا هەڵبژێردرا، دادوەرەکانی ئەم خولە بریتی بوون لە غوغا بەیات، سەیفوڵا سەمەدیان، مەجید سەعیدی لەیلا سدیقن.
لە ئێستادا بەرامبەر هەڵبژاردنی هونەرمەندان و فۆتۆگرافەرانی ئێرانی لەم بۆنە هونەرییەدا، پێشانگای بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران نمایش کراوە.