لە ژاپۆن گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزە گەیشتە ١١٠ كەس
بەهۆی بوومەلەرزەكەی ژاپۆنەوە، تا ئیستا ژمارەی گیان لەدەستدان ١١٠ كەسەو زیاتر لە ٤٦٤ كەسی دیكە بریندار بوون، هەروەها هۆشداریی لە درووستبوونی تسۆنامی دەدرێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بوومەلەرزەیەك بە گوری ٧.٦ پلەی ڕێختەر ناوەڕاستی ژاپۆنی هەژاند، بەهۆیەوە زیانێكی زۆری مادیی و گیانی بەدوای خۆیدا هێنا و هۆشداری لە درووستبوونی تسۆنامی دەدرێت بە بەرزی زیاتر لە یەك مەتر.
بەهۆی بوومەلەرزەكەوە تا ئێستا ١١٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٦٤ كەسی دیكە بریندار بوون، زیاتر لە ١٢٠ كەس بێ سەروشوێنن.
بوومەلەرزەکە زیانی ماددیشی لێكەوتووەتەوە، نزیكەی ٣٣ هەزار ماڵ بێ كارەبا بووو زیاتر لە ١٠٠ هەزار ماڵ ئاویان نەماوە، ژمارەیەكی زۆر باڵەخانە داڕوخاون و ئاگر لە چەند ناوچەیەك كەوتووەتەوە، هەموو تیمە خزمەتگوزارییەكان لە كاردان بۆ ئەوەی ژیانی هاوڵاتییان ڕزگار بكەن.
لە ماوەی سێ ڕۆژى ڕابردوودا نزیكەی ١٥٥ بوومەلەرزەی دیكە لە ناوەڕاستی ژاپۆن تۆماركراون، كە زۆربەی ئەم بوومەلەرزانە سێ پلەیان تێپەڕاندووە.