کەژەکە داوای لە ڕێکخراوەکانی ژنان کرد دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست بنوێنن
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و داوای هەڵوێست لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە سەبارەت بە هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەکەین، پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕەوای گەلی کورد بکەن و هێزی کرداریان زیاتر بکەن".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە؛
"دەبینین کە ئەمڕۆ لە جیهاندا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتەکەمان کوردستان شەڕ لە هەموو لایەکەوە دژوار بووە، سیستمی سەرمایەداری دڕندە و ڕژێمە نەتەوە دەوڵەت جینۆساید و قڕکردنی ژنانیان لەم سەردەمەدا گەیاندووەتە بەرزترین ئاست و گەلان، ژنان و ژینگە قڕدەکەن، بەم بۆنەوە ئێمە هێرشە قڕکەرییەکان بۆ سەر گەلانمان لە ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین، کە لەلایەن دەوڵەتی چەتەی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کە دەمڕاست و نوێنەری سیستمی کۆلۆنیالیست-دەسەڵاتدارە، ئەنجام دەدرێن.
بەڕێزەوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین، هەروەها ئەو هاوڕێیانەشمان کە ٢٢ و ٢٣ـی کانوونی یەکەم، لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کورد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون بە ڕێزەوە یاددەکەینەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە شایەنی بەهاکانی ئەوان دەبین، پیرۆزبایی لەو شەڕڤانانەی هەپەگە و یەژاستار دەکەین کە بەشدارییان لەو بەرخودانە مێژووییەدا کردووە و هیوای ئازادی گەلەکەمانیان بەهێزتر کردووە.
توندوتیژیی، کە کاریگەرترین چەکی هێزە فاشیستیە دەسەڵاتدارە و باڵادەستانە کە لە دژی ژنان، گەلان و بە گشتی لە بەرامبەر چەوساوەکان بەکاریدەهێنن، لەم سەردەمەدا لە ڕێگەی شەڕەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، لەم شەڕەدا کە ئێمە وەک شەڕی سێهەمی جیهانی پێناسەی دەکەین، جینۆساید، قڕکردنی کۆمەڵگا، قڕکردنی ژنان، قرکردنی منداڵان، قڕکردنی ئیکۆلۆژیک لە وەها ئاستێکدایە، کە ویژدان و ئەقڵ قەبوڵی ناکەن.
ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لەو ڕۆژەوەی هاتووەتە سەر حوکم تا ئێستا بە شەڕ، کۆچبەری، هەژاری، دزی، گەندەڵی، تاڵان، کۆمەڵکوژیی و بە هەزاران قەیران، ژیان لە تورکیای وەک زیندان لێ کردووە، ئەو چەقبەستوویی و بێچارەسەرییەی، کە ئافراندوویەتی و لێی بەرپرسیارە، بە هاندان بۆ فاشیزم پەردەپۆش دەکات، ئەنجامی سیاسەتی شەڕ مردنە، قەیرانی ئابووریی، کۆمەڵایەتیی و سیاسییە، سوپای تورک کە لەم ساڵانەی دواییدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام گورزی قورسی لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کورد بەردەکەوێت، لە ٢٢ـیی کانوونی یەکەم بە شێوەیەکی قورس شکستی خوارد، بۆ ئەوەی شکست و دۆڕاندنی خۆی بشارێتەوە ڕووی هێرشەکانی کردووەتە سەر ڕۆژئاوا و بە بەرچاوی تەواوی جیهانەوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.
ئەم ڕاستییەی شەڕ هیچ سوودێکی بۆ گەلانی تورکیا نییە، تەنیا بە کەڵکی هێزە دەسەڵاتدارە فاشیستەکان دێت، لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە کە بەرهەمی فاشیزمە هێرش دەکرێتە سەر پێکەوەژیانی گەلانمان، کە لە سەر بنەمای ئازادیی و ئاشتییە، ئەم شەپۆلەی هێرش بۆ قڕکردن و گۆڕینی دیموگرافیاییە، لە بنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە کە بە قوربانیدانی زۆر بەدەستهێنراون.
دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە هەوڵ دەدات کۆمەڵگا، ژیان، کەلتووری هاوبەشی گەلان، بەهاکانی دیموکراسی لەبارببات و بێئیرادەیان بکات، لە وەها دۆخێکدا کە ئایینپەرستی، ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی لە بەرزترین ئاستدایە، بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێندرێت، کە ببێتە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردن، لە تورکیای ئێستا هەموو ئەوانەی ڕەخنە لە سیاسەتی شەڕانگێزیی دەسەڵات دەگرن، دەکرێنە ئامانج، زیندانی دەکرێن و دەکوژرێن.
بۆ ڕزگاربوون و بێ بەریبوون لە تاوانی هاوبەشی لەگەڵ ئەو ڕژێمە فاشیستە، دەبێت هێزە دیموکراتیک و چەپەکان، زیاتر لە هەموو کات دەنگ هەڵبرن و بەرامبەر بە فاشیزم بووەستنەوە، کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم دەسەڵاتدارییەی بە وتاری نەتەوەپەرستانە ڕەوایەتی بە ڕژێمی فاشیستی و شەڕەکەی دەدات، بووەستێندرێت، داوا لە ڕۆشنبیران، دیموکرات و چەپگران دەکەین کە هەڵوێستیان لە دژی ئەو سیاسەتانەی شەڕ هەبێت، کە هیچ سوودێکیان لە بەرژەوەندی دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی ژنان و گەلان نییە.
لە دژی هێرشی قڕکاری و فاشیزمی نەتەوەپەرستی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە بەرامبەر گەلی کورد و هەموو فرەڕەنگیەکان بەڕێوەی دەبات، دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت، دەبێت لەبیرنەکرێت، ئەو شەپۆلەی نەتەوەپەرستی کە ئەمرۆ لە دژی کوردان لە بەرزترین ئاستدا بەرێوەدەچێت، لە تورکیا دەبێتە هۆکاری هەژاری، بێکاری و مردن.
سەرەڕای ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیریەکی سەختدایە، دەیانەویت ڕێگری بکەن لەوەی کە گەلی کورد ببێت بە هێزێکی ئازاد و دیمۆکرایک و دەیانەوێت ڕێگری بکەن لەوەی کە ژن ببێت بە هێزێکی ئازاد و دیمۆکراتیک، بەو گۆشەگیریەی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەدەبرێت، دەیانەوێت بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد گۆشەگیر بکەن.
هەر بەو هۆیەشەوە ماوەی ٢٥ ساڵە بە شیوەیەکی توند لە بەرامبەر ڕێبەری بزوتنەوەی ئازادی کوردستان ڕێبەر ئاپۆدا گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەڕێوەدەبرێت، لەگەڵ ئەو هێرشە گۆشەگیرانەی کە ئەمڕۆ لە ئیمرالی لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دەدرێت، هێرشی پاکتاوکردن و گۆشەگیری لە بەرامبەر ژنانی چوار پارچەی کوردستاندا بەڕێوەدەبرێت، ئەم پڕۆسەیه لەسەر بنەمای سیاسەتی کوشتن، داگیرکەری، ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەڕێوەدەبرێت و مەترسییەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبیت، هێرشە قڕکاری سەر ئیمرالی چڕتر کراوە و بەسەر کۆمەڵگا و هەموو پارچەکانی کوردستاندا دابەشکراوە، ئەمەش گەورەکردنی بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە دەخوازێت.
وەک کەژەکە ئێمە سڵاو لە چالاکی زیندانەکان دەکەیەن، کە لە بەرامبەر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت، بێگومان تێکشکاندنی سیستمی ئیمراڵی، شکاندنی گۆشەگیرییەکان، ڕاگرتنی شەڕی کوشتن و داگیرکاری، پێوەندی بە هێزی تێکۆشانی ژنانەوە هەیە، بۆیە لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی و هیڕشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا و پارچەکانی تری کوردستان، وەک بزوتنەوەی ژنان دەستنیشانی دەکەین کە بۆ وەستاندی هێڕشە داگیرکارییەکان دەبێت هەڵوێستی ڕەوای خۆتان نیشان بدەن، تا ئەو کاتەی پشتی فاشیزم دەشکێندرێت دەبێت بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان، ئەمرۆ ئەو ڕۆژەیە کە دەبێت بەرخۆدانی زیندانەکان و ڕۆژئاوا و تێکۆشانی هاوبەش گەورە بکرێت، ئێمە داوا لە گەلەکەمان و تەواوی ژنان دەکەین کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا تێکۆشانیان گەورەتر بکەن.
هێرشەکانی ئێستا لە بەر چاوی جیهاندا ئەنجام دەدرێن، دەوڵەتی تورکی فاشیست کە گوێ بە هیچ یاسا، ڕێککەوتن و پێوەرێکی نێودەوڵەتی نادات، بەهۆی بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی بێباکانە هێرشەکانی ئەنجام دەدات، بێدەنگی دامەزراوە و هێزە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپەدا داواکارییە بۆ هێرشکردن، بۆ ڕێگریکردن لەو هێرشانەی کە گورز لە ویژدانی مرۆڤایەتی دەدات، داوا لە هەموو هێزە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن، ئەوانەی کە ئەمرۆ لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگن سبەی ڕووبەروی خۆیان دەبێتەوە، لە هەموو شوێنێک لە دژی گەلی کورد هێرش ئەنجام دەدرێت، گەلەکەمان ڕۆژانە دەکوژرێت، سەرچاوەکانی ژیانمان لەناودەبەن، دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەو کارەی کە داعش بە نیوە چڵی بەجێی هێشت لە کوردستاندا تەواوی بکات.
ئەو لایەنانەی کە پێیان دەوترێت ویژدانی گەل، بێدەنگییان دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە دەوڵەتی دەسەڵاتدار لەسەر پێی خۆی بمێنێت و بێباکانە هێرش بکات، هەروەها ئێمە داوا لە گەلی کورد، ژنان، پشتیوانانی تێکۆشانی ژنان، هێزەکانی دژە سەرمایەداری و دۆستەکانمان دەکەین کە خاوەنداری بکەن لە شۆرشی ڕۆژئاوا کە بووە بە ڕوناکی و هیوای مرۆڤایەتی.
ئێمە داوا لە دایکانی کورد، ژنانی گەنج، ڕێکخراوەکانی ژنان و کەسایەتییە دیارەکان دەکەین کە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، کوشتنی ژنان و عەقلییەتی پیاو سالاردا هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن، هەروەها داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و تەواوی جیهان دەکەین کە پشتیوانی لە تێکۆشانی حەقی گەلی کورد بکەن و پەرە بە ڕێکخستنی هاوبەش، فکر و هێزی چالاکی بدەن.