تەندروستی جیهانی: بەکارهێنانی سووتەمەنییەکان هۆکاری لەپێشینەی پیسبوونی هەوان

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی سووتەمەنییەکان هۆکاری لەپێشینەی پیسبوونی هەوان، ساڵانە بەهۆی پیسبوونی هەواوە ٧ ملیۆن کەس گیان لەدەستدەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، چالاکییەکانی مرۆڤ، لەناویاندا بەکارهێنانی سووتەمەنییەکان، هۆکاری هەرە لەپێشینەی پیسبوونی هەوان، ساڵانە بەهۆی پیسبوونی هەواوە نزیکەی ٧ ملیۆن کەس گیان لەدەستدەدەن.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، چڕیی ٢.٥ ماددەی گەردیلەیی لە هەوادا بە تەندروست داناوە، بەڵام هەوای شاری نیودەلهی لە هنستان ٣٥.٢ ئەوەندەی ئاستی دیاریکراوە؛ ئەمساڵیش بەهۆی پیسیی هەوای شارەکەوە ٣٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

لەدوای نیودەلهی، پەکین دێت کە ٩.٦ ئەوەندەی ئاستی دیاریکراوە؛ ئەمساڵ لە پەکین بەهۆی پیسیی هەواوە ٢٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، هەوای شاری لەندەنیش نزیکەی دوو ئەوەندەی ئاستی دیاریکراو پیسە و ئەمساڵ بەهۆی پیسیی هەواکەیەوە ٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

کریستۆفەر کینسیند، بەشداربووی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوبەی ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک کەمێک هەوای پاک هەیە، بە ئاسایی وەریدەگریت، بەڵام کاتێک هەست بە خراپییەکەی دەکەیت، ئەوا بە دڵنیاییەوە قەدری پێویستیی پاراستنی ژینگە دەزانیت.