نادا: ئەوانەی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن دەبێت دادگایی بکرێن

لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕێکخراوی نادا تیشکی خستەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و کوشتنی ژنان و داوای دادگاییکردنی تاوانبارانی جەنگی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا "نادا" لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هەزاران کەس لە غەززە لەبەردەم چاوی هەموو جیهاندا کۆمەڵکوژکراون و ماددەی شەشەمی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە پارێزگاری لە مافی ژیان دەکات لە غەززەدا هەڵگیراوە و لە مێژوودا هیچ کۆمەڵکوژییەک وەک ئەوەی لە غەززە ڕوویدا نەبیندراوە، ئیسرائیل بە چەکی قەدەغەکراوی وەک فۆسفۆری سپی بۆردومانی کامپەکانی کردووە و لە تەلەفزیۆنەکاندا دەردەکەوێت کە بە ئاشکرا وێرانکاریی لەسەر گەل دەکرێت و نەخۆشخانەکان و ناوچە نیشتەجێبووەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی کرانە ئامانج.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ژنان و منداڵان باجێکی زۆر دەدەن و تێیدا هاتووە:

لە دۆخێکی نالەباردا ژنان ناچارکراون لەباربردن لە دۆخێکی ناسەلامەتدا ئەنجام بدەن، لەدایکبوونی پێشوەخت ڕوویدا زۆرێک لەو کارەساتانەی نەبوونەتە ڕۆژەڤ و قسەیان لەسەر نەکراوە کە ڕوویان داوە، لە سووریا، لەلایەن ڕێکخراوە توندڕەوەکانەوە لەناوبران، لە ئەفغانستان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کرا، لە عەفرین، گرێ سپی، غەززە، شەرای ڕۆژئاوا و سودان، ئاوارە بوون، لە لیبیا کوژران، بە پێچەوانەی فێمێنیستە ڕۆژئاواییەکان کە لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکراینادا بۆ پشتیوانیکردنی ژنانی ئۆکراینا ڕاوەستان، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆ ئەوان لەسەر پێ نەبوون، بە درێژایی ڕۆژ لەبەردەم کامێراکاندا شایەتی کۆمەڵکوژی گەلی غەززە هەیە بۆ هەمووان شەرمەزارییە، وەک هاوپەیمانی فێمێنیستی نادا ئەم تاوانانە دژی گەلی غەززە شەرمەزار دەکەین.

 

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

لە بەیاننامەکەدا داوای هاوکاری بۆ گەلی غەززە کرا و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا دژی کوشتن و کۆچکردنی خەڵک دەستوەردان بکەن، هەروەها سەرنج ڕاکێشرا بۆ بارودۆخی وڵاتانی عەرەبی و نادا وتی: ئەوەمان لە بیرە کە گەلەکەمان لە غەززە بە سووتەمەنی عەرەبی بۆردومان کرا و ئەمە گەورەترین شەرمەزاری بوو لە ناوچەکەدا. یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی جنێڤ پێشێل دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەم بارەیەوە بێدەنگن.

 

"پێویستە لێپرسینەوە بکرێت"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) بەرپرسیارن ئەم داواکارییانەی خوارەوە کران:

 

*لە غەززە، سووریا، یەمەن، لیبیا، سودان و شوێنەکانی دیکە، ئەوانەی تاوانیان دژی ژنان ئەنجامداوە دەبێت بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.

 

*ئەو ڕێکخراوانەی که به ئاشکرا تاوانی جینۆساید له به ر چاوی جیهان ئه نجام دەدەن، دەبێت دادگایی بکرێن.

 

* ئەو کەسانەی کە لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوادا مافیان پێشێل کردووە، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

 

* ئەو کەسانەی کە پێشێلی تایبەتمەندی جەستەیی ژنان دەکەن لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا، بەتایبەتی هەراسانکردنی زایەندی و ئەو داگیرکەرانەی کە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژی دەکەنە سەر حیجابی ژنان، دەبێت بەرپرسیار بکرێن.