بەرهەمەکانی گوڵنار قاسیمی لە تاران نمایش دەکرێت

هونەرمەند گوڵنار قاسیمی، کە بە کارەکانی تیشک دەخاتە سەر کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان، نوێترین پێشانگای خۆی لە گەلەری پارێزگای تاران کردەوە.

 

شەبنەم تەوەکولی

 

تاران- هونەرمەند گوڵنار قاسیمی پێشانگای تابلۆ لە گەلەری پارێزگای تاران کردەوه، پێشانگاکە تا ٢٩ی تشرینی دووەم کراوە دەبێت و گوڵنار قاسیمی لەبارەی ئەزموونی خۆی له دەستپێکردنی هونەر و پێشانگاکەی قسەی کرد.

 

گولنار قاسیمی، کە دەرچووی زانکۆی ئەمیرکابیرە ڕایگەیاند، دوای لەدایکبوونی منداڵی دووەمی، بۆی دەرکەوت کە دەبێت دەست بە شتێک بکات و وتی: دەستم کرد بە دیزاینکردنی زێڕ و زیو، بەڵام دوای ماوەیەک بۆم دەرکەوت ئەمە بەس نییە بۆمن، بۆیە بە بەشی هونەری بینراودا تێپەڕیم، دەستم کرد بە کارکردن لەم بوارەدا و بەشداریم لە وانەدا کرد. بۆیە ئاسانکاریم کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئامادەبووان، زۆرجار بەرهەمەکانم بنەمایەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی و فەلسەفییان هەیە.

 

لە بەرهەمەکانیدا ناکۆکییەکان ئاشکرا دەکات

گوڵنار قاسیمی لە کارە نوێیەکانیدا باسی زۆرترین ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و وتی: بۆ نموونە، ناکۆکی نێوان نەریت و مۆدێرنیتە، ناکۆکییە کولتوورییەکان کە لەژێر یەک چەتردا دەست پێدەکات، لە بچووکترین بەشی کۆمەڵگەوە، هەنگاو بە هەنگاو دەچێتە ناو کۆمەڵگەی شارستانی و لە ناوچەیەکی فراواندا بڵاو دەبێتەوە، سەرنجم ڕادەکێشێت کارەکانم لە نێوان ڕەنگەکانی سپی و ڕەشدا نیشان دا، ئەمە شێوازێکی جیاوازە لە کارکردن کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و جوانی ئێمەیە، لە کۆتاییدا، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی جوانمان هەبێت، پێویستە خۆمان و لاوازییەکانمان و ئەوانی تر قبوڵ بکەین.

 

گوڵنار قاسیمی ڕاشیگەیاند، کارەکانی بە کۆلاج دەستیپێکردووە، وتی: لە سەردەمی کۆرۆنادا دەستم کرد بە دروستکردنی ئەو کارە بە ئاو و ئەکریلیک بە کارتۆن، دواتر بینیم کە حەزم لە دروستکردنی هەندێک شێوە بوو. ڕەنگی ڕەش و سپی و خۆڵەمێشیم بەکارهێنا لە کارە سێگۆشەییەکانمدا، لە تاریکیداین، خاڵێکی خۆڵەمێشی، کە تێچوونی میترۆپۆلێکی گەورەی پڕ لە پیسبوونی دەروونی و بایۆلۆجی نیشان دەدات، زۆر بە خێرایی بە تەکنەلۆژیا بەرەوپێش دەچین و هەموومان پێکەوە کۆدەکاتەوە.

 

"دەمەوێت کێشەکانی ژنان نیشان بدەم"

گوڵنار قاسیمی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەداخەوە هەموو ژن کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایک دەبێت وەک هاوڵاتییەکی پلە دوو دەبینرێت، ژنان ڕووبەڕووی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی دەبنەوە، بە تایبەتی دوای هاوسەرگیری و دایکبوون، کێشەکە زیاتر دەبێت، دەبینین هەندێک لە ژنان لە جیاتی ئەوەی پشتگیری هاوڕێکانیان بکەن دژایەتی دەکەن،گرنگیدان بە هونەری بینراو دەستیپێکرد، چونکە دەمەوێت هەستەکانی ناخم دەرببڕم، لەبەر ئەوەی کچێکم هەیە، دەمویست کێشەکانم و کێشەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا چارەسەر بکەم، هەرچەندە هەندێک ژن ماندوون و منداڵیان هەیە، بەڵام دەزانم داهاتووی ئەم بەرخۆدانە ڕووناک و جوانە، بۆیە پێویستە ژنان ئاڵای سەرکەوتن بەرز بکەنەوە و بەرخۆدان زیاد بکەن.