لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژی لە کۆنگۆ، ژنان و منداڵانی زیاتر لە مەترسیدان

ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بە یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان ناسراوە بۆ ژیانی ژنان و منداڵان، ئەم ناوچەیە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانی پاراستن بووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لیژنەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی-IRC هۆشداری دەدات لەوەی کە توندوتیژییەکان لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیکدا زیادی کردووە و ئەمەش لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئاوارەکانی ئەو کۆمارە هەڵکشاوە. لە ئێستادا ٦.٧ ملیۆن ئاوارە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیکدا دەژین، تەنها لە پارێزگای کیڤۆی باکوور لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ئێستا ناچاری ئاوارەبوون بوون.

 

هیزەر کەیر، بەڕێوەبەری وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ڕایگەیاند، پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی ئەم دواییە لە باکووری کیڤو قەیرانی ئاوارەبوونی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار، کە پێویستی بە گرنگیدان هەیە، ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتە نائاساییە مرۆییەکان لەم ناوچەیەدا پێویستیان بە ڕێوشوێنی جددی هەیە و ژنان و کچان هەمیشە زۆرترین بەرکەوتووی دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی ئەم توندوتیژییە بوون.

 

ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بە یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان ناسراوە بۆ ژیانی ژنان و منداڵان. لە ئێستادا هەرێمەکە ڕووبەڕووی قەیرانی پاراستن بووەتەوە، لە ئاستێکدا کە پێشتر نەبینراوە، کە خەڵک بەردەوام مامەڵە لەگەڵ توندوتیژی جێندەری دەکەن، بەشی سەرەکی ئەم قەیرانە بەهۆی نەبوونی خۆراک و ژیان لە کامپەکانی ئاوارەدا لە کەمپەکانی ئاوارەبووندا دەبینرێت؛ ژنانی ئەم کەمپانە بۆ ئەوەی بتوانن خۆراک بدەن بە منداڵەکانیان، ناچارن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن بۆ دەستەبەرکردنی خۆراک و مامەڵە لەگەڵ چەندین کێشەدا بکەن، توندوتیژی سێکسی لەم کەمپانەدا ئەوەندە باو بووە کە تەنانەت زۆرێک باسیان لەوە کردووە کە چەندین جار ناچار دەکرێن سێکسی نەخوازراو ئەنجام بدەن لە بەرامبەر خواردنی کەم وەک چەند پەتاتەیەک.

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەوڵ دەدەن لە بەرامبەر ئەم قەیرانەدا پشتیوانی و بەهێزکردنی ژنان لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن، بۆ پاراستنی منداڵان و پشتگیریکردنی ڕزگاربووانی توندوتیژی جێندەری، تیمی IRC و ڕێکخراو و دامەزراوە ناوخۆییەکانی زنجیرەیەک وەڵامی فریاگوزاری و کاریگەریان داڕشتووە و جێبەجێیان کردووە. ئەم تیمانە ڕاوێژکاری و چاودێری تەندروستی و هاوکاری یاساییان پێشکەش بە کەسانی زیانلێکەوتوو کردووە و تا ڕادەیەک ئاگاداری پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بوون.

 

توندوتیژی سێکسی و جێندەری و ئاوارەیی لە کۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێک کە ملیۆنان کەس بێ پارێزگاری یان ڕزگارکەر دەمێننەوە ئەگەر ئەو پارانە دابین نەکرێن و کردەوەکان بە تەواوی جێبەجێ نەکرێن.