خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی و خوێندکارانی پزیشکی لە گەرمیان گردبوونەوە
بەشێك لە خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ئاماژەیان بەوەکرد، زەرەرمەندبوونیان لە ئەستۆی حكومەتدایە، لەلایەکی دیکەوە خوێندكارانی به‌شی پزیشكی زانكۆی گه‌رمیان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئەنجامدا.
ناوەندی هەواڵ
لە ١٣ی ئەیلوولەوە پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەهۆی دابەشنەکردنی موچەی سێ مانگ لەلایەن حکومەتەوە، مامۆستایان لە سنووری سلێمانی بایکۆتی خوێندنیان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی قۆناغێکی چارەنوسسازە بەشێک لە خوێندكارانی ١٢ی ئامادەیی، خوێندندنیان دەستی پێكردووە.
ئەمڕۆ ٨ی تشرینی دووەم، بەشێك لە خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی، گردبوونەوەیەكیان لەبارەی كەمكردنەوەی بەرنامەی خوێندن و بایكۆتی مامۆستایانەوە ئەنجامدا، خوێندکاران وتیان: زەرەرمەندبوونمان لە ئەستۆی حكومەتدایە، مامۆستا سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە و بۆ مافەكانی خۆی بایكۆتی كردووە.
خوێندکارانی پزیشکی زانکۆی گەرمیان گردبوونەوە
لەلایەکی دیکەوە هەر ئه‌مڕۆ، له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی زانكۆی گه‌رمیان كا‌مپی به‌رده‌سوور، خوێندكارانی به‌شی پزیشكی زانكۆی گه‌رمیان، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕێكخست و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له وه‌زاره‌تی حوێندنی باڵا و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان کرد.
توانا له‌تیف، نوێنه‌ری خوێندكارانی به‌شی پزیشكی زانكۆی گه‌رمیان، یاداشتنامه‌یه‌كی خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند، وه‌ك خوێندكارانی به‌شی پزیشكی زانكۆی گه‌رمیان، ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٥٠ خوێندكاره له قۆناغی ١-٦ به ده‌ست كۆمه‌ڵێ كێشه و گیروگرفته‌وه ده‌ناڵێنن ماوه‌ی ٦ ساڵی كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كه‌یان، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له نه‌بوونی ستافێكی ئه‌كادیمی، نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری، تاقیگه‌ی پزیشكی و ئیعتراف شه‌هاده، كه گرنگه بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندنمان و زامنكردنی شه‌هاده‌كانمان له داهاتوودا.
ئاماژە بەوەکرا، له ماوه‌ی ٦ ساڵی كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كه‌دا هیچ یه‌كێك له‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ماوه‌ی ٨ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامن له بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و خۆپیشاندان، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به ده‌میانه‌وه نەچووەو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به به‌رپرس ده‌زانن له په‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن، داواكارن به زووترین كات بێنه سه‌ر خه‌ت و چاره‌سه‌رێكی بەپەلە بدۆزنه‌وه بۆ زامنكردنی داهاتوویان.