تونس، ژنانی گوند لە کەرتی کشتوکاڵدا کێشەیان هەیە

ژنانی گوند پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن سەرچاوەیەکی بژێوی بدۆزنەوە کە لە ڕێگەیەوە سەربەخۆیی ماددی خۆیان بەدەستبهێنن.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- تەواوی ئەو کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییانەی کە تونس پێیدا تێدەپەڕێت، کاریگەری لەسەر ژنان کردووە، بەتایبەتی ژنانی گوند و لە ڕۆشنایی گەڕانەوەی ئەو خۆراکە بایۆلۆجییانەی کە بەستراونەتەوە بە بەرهەمە سروشتییەکانەوە کە لە هەر ناوچەیەکی تونسدا دەدۆزرێنەوە، کۆمەڵێک ژنی گوند لە تونس بەشدارییان لە پڕۆژەیەکی هەرێمیدا کردووە کە پەیوەندییان بە یەکخستنی کۆمەڵایەتی ژنانەوە هەیە لە ناوچە گوندییەکان بەتایبەتی لە کەرتی خۆراکی کشتوکاڵیدا.

 

زیکرا توهامی، لە پارێزگای باجە ئاماژەی بەوەکرد، بە شێوەیەکی سروشتی شیر دەگۆڕێت بۆ پەنیر بە بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون و ڕۆنی ڕووەکی دارستان لە جیاتی بەکارهێنانی پارێزەری دەستکرد، ڕوونیکردەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی گوند کە لە ١٢ ژن پێکهاتبوون بەشداری کردووە، کە هەریەکەیان گرنگی بە چالاکییەک دەدەن بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی ئەو ناوچەیەی تێیدا دەژی، بۆ نموونە تەماتە لە سیدی ئیسماعیل، هەنار لە تستوور و کارموس لە دەجبە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کۆمەڵێک ژنی جوتیار ئەو بەرهەمانەیان بۆ کاڵای بەکاربەر بە شێوەیەکی نەریتی گۆڕیوە، بەڵام ڕووبەڕووی هەندێک کێشە بوونەوە لە گۆڕین و بەدەستهێنانی بڕوانامە وەک بەرهەمێکی بایۆلۆجی نەریتی.

 

خێزانەکەی دژی بیرۆکەکەی بوون

ئیبتیسام غەرار، کە لە ناوچەیەکی گوندی باشووری تونسەوە هاتووە، لە پارێزگای مەدنین، ئاماژەی بەوەکرد، بە یارمەتی سەنتەری کاوسار بۆ حەوزی ماسی  دەکات و ڕووبەڕووی هەموو سەختییەکان دەبێتەوە چونکە هیچ جێگایەک نییە بۆ شکست.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانەکە سەرەتا دژی ئەو بیرۆکەیە بوون چونکە پێیان وابوو کشتوکاڵی ئاوی بۆ پیاوانە لە هەرێمەکەداو ژنان سەرکەوتوو نابن، بەڵام سوور بوو لەسەر دروستکردن و دەستپێکردنی پرۆسەی بەخێوکردنی ماسی سەرەڕای تێچوونی بەرزی زاوزێکردن بە نرخی بەرزی گۆشت و مریشک و ماسی لە تونس.

 

کار بۆ یەکخستنی کۆمەڵایەتی ژنان دەکرێت

هانا تەرابلسی کە بەرپرسیارە لە پەیوەندیکردن بۆ پڕۆژەی داهێنانی کۆمەڵایەتی لە پڕۆژەی کەرتی خۆراکی کشتوکاڵی بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست وتی: پڕۆژەکە ئەو ژنانەی کردووەتە ئامانج کە لە بارودۆخێکی لاوازدان کە پەروەردەو سەرپەرشتییان نەبووە، سوودمەندبووان کاریان کردووە بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانیان یان ئەنجامدانی کارێکی بەردەوام.

 

ڕوونیکردەوە کە پڕۆژەکە پەیوەندی بە یەکخستنی کۆمەڵایەتی ژنانەوە هەیە لە ناوچە گوندییەکان بەتایبەتی لە کەرتی خۆراکی کشتوکاڵیدا، چونکە کەرتێک بوو کە تایبەت بوو بە پیاوان، وتی: لە سەرەتادا لێکۆڵینەوەیەکمان تەواو کرد کە ئەوەی پشتڕاست کردەوە ڕووبەڕووی کێشە دەبینەوە چونکە ژنان ناتوانن بچنە ناو کەرتەکەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٤٠ ژن لە چەند بوارێکدا پەروەردە کراون، ٥٢ ژنیش پارەیان پێدراوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان، جا بە تاکەکەسی بێت یان لە چوارچێوەی گروپە کشتوکاڵییەکاندا.