ژنانی ئەفغانی پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی ژنان بۆ ئەفغانستان دەکەن

خ.م پشتیوانی لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی تەمەنا زەریاب و هاوڕێیانی دەکات و دەڵێت: "ئێمەی ژنانی ئەفغانستان سوپاسگوزارین کە تامەناش وەک ژنانی دیکە بە چوونە دەرەوەی وڵات و گەیشتن بە ئاشتی بێدەنگ نەبووە".

بەهاران لاهیب

 

کابول- هەینی ڕابردوو لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، ١٠ ژن و تەمەنا زەریاب پەریانی، خەڵکی ئەفغانستان کە ئاوارەی ئەوروپا بوو، مانیان لە خواردن گرت و هۆکاری مانگرتنەکەیان، دانپێدانانی وڵاتانی جیهانە بۆ ئەو "جیاکارییە ڕەگەزی"یەی لە ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا بەڕێوەدەچیت.

 

خ.م.، یەکێک لە ژنانی ناڕازیی کابول، سەبارەت بە مانگرتنی تەمەنا و هاوڕێکانی، پشتیوانی لە چالاکییەکەیان کرد و وتی: ئێمەی ژنانی ئەفغانستان سوپاسگوزارین کە تامەناش وەک ژنانی دیکە بە چوونە دەرەوەی وڵات و گەیشتن بە ئاشتی بێدەنگ نەبووە".

 

خ.م. بە ڕقەوە بەرامبەر بەو ژنانەی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە بوونەتە وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان و پێشتریش پشتیوانییان لە بوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکرد، وتی: ژنانی وەک فەوزیە کۆفی، حەبیبە سەرابی، جەمیلە ئەفغانی، مەحبوبە سەراج، ماریا ئەکرەمی و دەیان کەسی دیکە هەندێک جار بە تاڵیبانیان دەوت ناو گۆڕاو، هەندێک جار بە برایان ناویان دەبرد و هەندێک جاریش بیانوویان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بۆ ژنان دەهێنایەوە".

 

تەمەنا زەریاب لە ژنانی ناڕەزایەتی ئەفغانستان بوو، لە شەوێکی زستاندا لەکاتی هێرشی تاڵیبان بۆ سەر ماڵەکەیان لەگەڵ سێ خوشکەکەی ڕەوانەی زیندان کران و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەرگەی زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانی تاڵیبانیان گرت.