دادگاییکردنی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوک دواخرا

دانیشتنی دادگای یاسایی نوێ لەسەر سیاسەتمەداری کورد ئایسل توغلوک، کە بە هۆی نەخۆشی زەهایمەر ئازاد کرابوو، دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئایسل توغلوک، کە بەهۆی چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر سزاکەی ڕاگیرا، دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادکردنی بە تۆمەتی "پەیوەندی بە ڕێکخراوێک" سکاڵای لەسەر تۆمار کرا.

 

پارێزەران ئامادەی دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی چوارەمی ئامەد لە باکووری کوردستان نەبوون و لە دانیشتنەکەشدا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە داواکاری پارێزەران بۆ دواخستنی دادگاییکردنی ئایسل توغلوک بەهۆی نەخۆشییەوە لە خولی پێشوودا نەدرا.

 

دادگا بڕیاریدا چاوەڕوانی دەرئەنجامی دادگای باڵای تاوانەکانی چوارەمی شاری وان بێت، سەبارەت بە داواکاریی پەیوەستبوون بە دۆسیەیەکی دیکەی دژی ئایسەل توغلوک لە دادگای باڵای تاوانەکانی ٤ی شاری وان و دۆسیەکەش لە دادگای سزای قورسی چوارەمی ئامەد بۆ ٢٣ی تشرینی دووەم دواخرا.