دەوڵەتی تورکیا لە مەنبج ٥ هاوڵاتی کوشت و ٢ کەسیشی ڕفاند

دەوڵەتی تورکیا دوای ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی قەسەدە دژی چەتەکانی دێرەزوور، هێرشەکانی زیاتر کرد، لە مەنبج ٥ هاوڵاتیی کوشت و ٢ کەسیشی ڕفاند کە برا بوون.

مەنبج

 

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی لە هێرشێکیاندا بۆ سەر شار مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٥ هاوڵاتییان کوشتووە و ٢ برایان ڕفاندووە کە ناویان تا ئێستا نەزانراوە.

 

دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەسەدە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دێرەزوور، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا زیاتر بوون و هێرشی لەشکرکێشی دەکات.

 

ڕۆژانە دەوڵەتی تورکیا گوندی گۆزەلییە لە ڕۆژئاوای تل تەمر، گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوای مەنبج، گوندی تیل عید لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ، گوندی ئەل حوریە لە گرێسپی و گوندی شێخ عیس لە شەهبا بۆردوومان دەکات و لەسەر ڕێگەی گرگێ لەگێ-دێرک لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج.