ژنێکی تووشبووی تای خوینبەربوون لە سلێمانی لە نەخۆشیەکە چاکبووەوە

هەفتەی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ وەک یەکەم حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی تووشی تای خوێنبەربوون بوو، ئەمڕۆ توشبووەکە چاک بووەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون کە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵی دانیشتووی شارچکەی چوارقوڕنەیە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاک بووەتەوە، دوای ئەوەی باری تەندروستی جێگیربووە، ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، هەفتەیەک بەر لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە شارۆچکەی چوارقوڕنە یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و باری تەندروستی تووشبووەکە کە ژنێکی ٤٥ ساڵە جێگیرەو پیشەی بەخێوکردنی ئاژەڵە.