کۆیە، تەرمی یەکێک لەو دوو خوشکە دۆزرایەوە کە لەزێی بچوکدا خنکان

تەرمی یەكێك لەو دوو خوشکەی لەگەڵ باپیریان زێی بچوكدا خنكان، دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای ئەوی تریاندا بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ


دوو خوشك بەناوەكانی "شایستە و ماردین" کە تەمەنیان ١٣ و ١٤ ساڵان بوو، ڕۆژی ٩ی تەمموز لە زێی بچوك لەگەڵ باپیریاندا بوون و هەرسێکیان خنكان، تەرمی پیاوەكە دۆزرایەوە و تەرمی دوو خوشکەکە بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا دەستیپێکرد.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە ڕایگەیاند، كاتژمێر ٨:٢٠ خولەكی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی شایستە دۆزراوەتەوە و تیمەكان لە ناوچەكەن و گەڕان بەدوای تەرمی ماردیندا بەردەوامە.