سزای تۆمەتبارانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەرکرا
کۆمەڵەی خێزانەکانی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی لە بەیاننامەیەکدا، ئەو سزایەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەرچووە، بە "بڕیاری ڕووکەشی" ناوبرد.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی بنەماڵەی قوربانیانی فڕینی ئۆکراینی، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئەو بڕیارەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە لە دۆسیەی کوشتنی سەرجەم سەرنشینانی فرۆکە ئۆکراینییەکە بە موشەکی سوپای پاسداران دەرچووە، وەک "بڕیاری دادگای ڕووکەشی" ناساند.
لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەوە دەکەن، هێزی دادوەری "فەرماندە و تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکەی دادگایی نەکردووە، تەنها دە تۆمەتباری بەبێ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە ناساندووە" لەکاتێکدا دانیشتنەکانی دادگا "بە نهێنی پێکهێنراون". کە "سووکایەتیان" بە خێزانی قوربانییەکان و "بە بڕیارێکی فەرمی کۆتایی بە نمایشەکە هێنا بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سیناریۆی پێشوەختە دیاریکراوی خۆیان ئەنجام بدەن".
بۆیە کۆمەڵەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە "بە هیچ شێوەیەک دەسەڵاتی دادوەری ئەم دادگایەی قبوڵ نەکردووە و قبوڵ ناکات و بڕیارێکی لەو شێوەیە قبوڵ ناکات" و "دۆسیەی تاوانی فڕینی PS752 دۆسیەیەکی کراوەیە لەبەردەم خەڵکی ئێراندا".
زیاتر لە ٣ ساڵ بەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران تێدەپەڕێت، کە تێیدا ١٧٦ سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستدا، دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی نیسان، ڕایگەیاند کە سزای تاوابارانیان داوە.