"بیری ڕێبەر ئۆجالان دیوارەکانی تێپەڕاند، ئێستا کاتی ئازادیی خۆیەتی"

ژنانی کانتۆنی کۆبانێ وتیان: بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان دیوارەکان تێپەڕاند و لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، کات کاتی پارچەکردنی سیستمی ئیمراڵی و ئازادی جەستەییە.

نورشین عەبدی

 

کۆبانێ- لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی هەموو گەلانی ئازاد و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستیپێکرد، ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی توندی لەسەرە، لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە دژی ژنان و گەلانی ئازاد پەڕەودەکرێت، لە گۆڕەپانەکانی چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕێپێوان دەکرێت و دەڵێن: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە" داوای شکاندنی گۆشەگیریی و ئازادی جەستەیی دەکەن.

 

 ژنانی کۆبانێ لە هەرێمی فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات هەڵوێستیان دەربڕی و ڕایانگەیاند، کە بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکە تا کۆتایی تێکۆشان دەکەن.

 

"بیری ڕێبەر ئۆجالان زیندانی ئیمراڵی تێپەڕاند"

ئایشە ئەفەندی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی کۆبانێی هەرێمی فورات وتی: ئامانجی دەسەڵاتدارانی تورکیا و هێزە باڵادەستەکان دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالانە بۆ کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد و ژنانی کوردە کە بۆ ڕزگارکردنی هەموو ژنان تێدەکۆشن، شۆڕشی ڕێبەر ئۆجالان یەکەمین شۆڕشی گەلی کورد نییە و چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین هەزاران ساڵە هەبوون، ئەو شۆڕشانە بە کوشتنی ڕێبەرانی شۆرشەکە کۆتاییان پێدەهات، ئەمجارەیان پیلانگێڕان ویستیان بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕش و بیرۆکەی ڕێبەر ئۆجالان بکوژێننەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لەگەڵ دەستگیرکردنی ڕێبەردا گەل یەکپارچەیی خۆیان پێکهێنا و بیرۆکەی ڕێبەر ئۆجالانیان لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوکردەوە.

 

"بە زیندووکردنەوەی بیرۆکەکانی، گەل پیلانگێڕییان تێکشکاند"

ئایشە ئەفەندی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بە سایەی بیر و بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمڕالی، گەل گەیشتوونەتە پڕۆسەیەکی پێشکەوتوو لە ڕێکخستن و تێکۆشاندا، هەرچەندە ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی جەستەییدایە، بەڵام بیرۆکە ئازادەکەی لە زیندانە فاشیستەکاندا تێپەڕیوە، گەلی کورد و ژنی کورد بە جێبەجێکردنی فەلسەفەکەی و زیندووکردنەوەی ئەو پڕۆژەیەی پێشکەشی بە گەل و ژنان کرا توانیان گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان بشکێنن، لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئۆجالان چەندین پرۆژەیان دەستپێکرد وەک سیستمی هاوسەرۆکایەتی  و جێبەجێیان کرد.

 

"نزیکبوونەوە لێی نزیکبوونەوەیە لە گەلی کورد"

سەبارەت بە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، ئایشە ئەفەندی وتی: دڕندانەترین شێوەکانی ئەشکەنجەدان و سزادان لە دژی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمڕالی ئەنجام دەدرێت، کە هەمووی لە بنەڕەتدا دژی گەلی کوردە، ئێمە ناتوانین ئەم شتانە لەیەکتر جیابکەینەوە، چونکە بارودۆخی ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمراڵی پەیوەستە بە دۆخی خەڵکی دەرەوە، هەموو هێرش و پێشێلکاری و کردەوەکانی سەر ڕێبەر ئۆجالان بەشێکن لە پیلانگێڕیی ٢٤ ساڵە، پیلانگێڕەکان دەیانەوێت ڕێبەر ئۆجالان لە گەلەکەیان جیا بکەنەوە، بەڵام بەردەوام پیلانەکانیان دەکەون، هەموو گۆشەگیریەک لە دژی ڕێبەر ئۆجالان خراپتر دەبێت، بەرخۆدانی لە زیادبووندایە، بە بەرخۆدانی لە زیندانی ئیمراڵیدا، لە بزووتنەوەی تێکۆشانی گەلی کورددا چەندین پێشکەوتن و دەستکەوتی زۆر لە هەموو کایە سیاسی و سەربازییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەدەستهاتوون.

 

"دەستکەوتەکانی ژنان وەڵامێکن بۆ پیلانگێڕییەکە"

هەڤین محۆ ئیسماعیل، وتەبێژی ناوچەی کۆمەڵایەتی کانتۆنی کۆبانێ لە هەرێمی فورات، ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی ژنان کرد کە بە بیر و پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەستهاتوون و وتی: لە یەکەم ڕۆژی هاتنی ڕێبەر ئۆجالان بۆ سوریا و سەرەتا لە کۆبانی بوو، کاریگەرییەکەی زۆر گەورە بوو، بەتایبەتی لەسەر ژنان، چونکە ڕێبەر ئۆجالان ڕێی لەبەردەم ژناندا کردەوە بۆ ئەوەی بەدوای ڕاستی و ناسنامەی خۆیاندا بگەڕێن و ئازادی خۆیان لە کۆمەڵگەدا ببینن، پێش ئەوەی بیری ڕێبەر ئۆجالان لەناو خەڵکدا بڵاوبێتەوە، هیچ شوێن و گرنگییەک بۆ ژنان لە کۆمەڵگەدا نەبوو، بەڵام کاتێک ژنان بیرۆکەی ڕێبەر ئۆجالانیان ناسی و پرۆژەکانی بڵاوبوونەوە، هەموو ژنان بوونە خاوەن بڕیارو توانای پاراستنی دەستکەوتەکانیان هەبوو، بەجێبەجێکردنی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان لەچەندین بواری کۆمەڵگە ژنان توانیویانە هەزاران ساڵە وشیاری پیاوسالاریی دەسەڵاتدار بشکێنن، کاتێک ڕێبەر ئۆجالان چووە ناو سوریاوە، ژنان چەندین دەستکەوتیان لە بوارەکانی ژیانی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیدا بەدەست هێنا.

 

"یەکێک لە دەستکەوتەکانی ژنان شۆڕشی ١٩ی تەمووزە"

سەبارەت بە کارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە تایبەتی لەسەر ژنان هەڤین محۆ ئیسماعیل ڕایگەیاند: ڕێبەر ئۆجالان لە ماوەی ژیانیدا چەندین پڕۆژەی بۆ ڕزگاری و گەشەپێدانی ژنان پێشکەش کردووە و کاری لەسەر ئازادی ژنان کردووە، توانی لەڕێگەی پڕۆژەی ژنانەوە پەرە بە ژنان بدات و هۆشیاریان بکاتەوە، بە سایەی بیری ڕێبەر ژنان بوونە خاوەن پڕۆژە، سەرنج ڕاکێشترین نیشانەی ئەم شۆڕشەی ١٩ی تەمووز شۆڕشی ژنان بوو ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ژنان بەسەر پیلانگێڕی سەرکەوتن.

 

"ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە"

هەڤین محۆ ئیسماعیل، تیشکی خستە سەر فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و وتی: پێشکەوتنی ژنان ئێستا کاریگەرترین وەڵامە بۆ پیلانگێڕی، دەستکەوتەکانی گەلی کورد و ژنی کورد گەورەترین وەڵام بوو بۆ دوژمن بە بڵاوکردنەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەرو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی لەسەر زەوی و بەتایبەتی دامەزراندنی هێزێکی سەربازی تایبەت بە ژنان جدیترین وەڵام بۆ پیلانگێڕییەکە ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان گێڕا لە پاراستنی دەستکەوتەکانیان، چەندین ڕاپەڕین و شۆڕش بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو جیهاندا دەستیپێکرد و ڕاپەڕینی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد بەم دروشمە دەستیپێکرد ئەمە وەڵامێکی ڕوون بوو بۆ هەموو کەسێک کە دەیەوێت ڕێبەر ئۆجالان لە گەلەکەی دوور بێت، ڕێبەر ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە زیندانی کراوە، بەڵام فکرەکەی لە دڵی هەموو گەلاندا بە ئازادی دەژی.

 

"پێویستە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی تێکبشکێنین"

هەڤین محۆ ئیسماعیل، ئاماژەی بەوەکرد زیاتر لە ٢٢ مانگە هیچ زانیارییەکی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێنەگەیشتووەو وتی: ماوەی ٢٢  مانگە لە ڕێبەرایەتیمان هەواڵمان نییەو ئێمە وەک ژنان و گەلی کورد نیگەرانین لە دۆخی تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە سیستمی ئیمراڵی و گۆشەگیری قبوڵ ناکەین، ئێمە خۆمان بە ڕێبەرایەتی خۆمان ناسیەوە، هەموو هێرشەکانی دژ بە ئەو لە دژی ئێمە ئەنجام دەدرێن، لەبەر ئەوەی گۆشەگیرییەکە سەخت بوو، چەندین ژنی پێشەنگیش لە ڕۆژئاوا شەهید کران، دەوڵەتی تورک زۆر لە هەڤاڵە ژنەکانمانی لێرە شەهید کرد، پێویستە بە هەموو هێزمانەوە کار بکەین بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتی پێویستە کار و چالاکی ئێستامان بەهێزتر و کاریگەرتر بکەین.