دوای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ سێ ژن ڕزگار کران

لە ناوچەی ئیسلاحییەی دیلۆک، ژنێکی ٤٠ ساڵ دوای مانەوەی ١٧٠ کاتژمێر بە زیندووی، لە ژێر داروپەردوودا ڕزگار کران و دوو ژنی دیکەش دوای تێپەڕینی زیاتر لە ١٧٥ کاتژمێر بە ڕزگار کران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراوەتەوەوە، لە ناوچەی ئیسلاحیە سەر بە دیلۆک، کە ناوەندێکی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بوو، لە ژێر داروپەردووی شوقەیەکی ٥ نهۆمی بە ناوی "زەمەنلار"دا ژنێکی ٤٠ ساڵ بە ناوی سیبێل کایا، دوای ١٧٠ کاتژمێر بە زیندووی ڕزگارکرا.

 

دوای ڕزگارکردنی سیبێل کایا گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دیلۆک، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە باکووری کوردستان بەردەوامە و ژنێکی ٥٣ ساڵ بە ناوی ناهیدە ئومام لە دوای ١٧٣ کاتژمێر لە هاتای لە بینای ئۆدۆنجی ڕزگار کرا.

 

هەروەها لە دوای ١٧٦ کاتژمێر ژنێک بە ناوی سەراب دۆنمەز لە گەڕەکی جەبرایل لە شوقەی گەنج ڕزگار کرا.