ژیلا خەیری چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان ئازاد نەکراوە

ژیلا خەیر، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان، سەرەڕای تەواوکردنی ماوەی لێپرسینەوە، لە زیندانی عادلئابادی شیراز، تا ئێستا دەستبەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئێران، ڕۆژی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند، کە ژیلا خەیر، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان، سەرەڕای تەواوبوونی لێپرسینەوە، لە زیندانی عادلئابادی شیراز دەستبەسەرە.

 

ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئێران ڕایگەیاند، کە لێپرسینەوە لە ژیلا خەیر، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان لە پارێزگای فارس تەواو بووە و گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانی عادلئابادی شیراز.

 

بەپێی هەمان راپۆرت، ڕۆژی  ٢٢ی تشرینی دووەم ژیلا خەیر لە ماڵەکەی خۆیدا لە کازرون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنەکە داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی ژیلا خەیر و سەرجەم خوێندکاران و سەرجەم مامۆستایانی زیندانیکراو دەکات.