٧ هاوڵاتی مەسیحی سزای ٢٨ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا

حەوت هاوڵاتی مەسیحی بەهۆی چالاکییەکانیان لەپێناو ئاشتیدا لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای ٢٨ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.

ناوەندی هەواڵ

 

٧ی حوزەیران، بەپێی ڕاگەیاندراوێک، سەمییە سادق، مەعسومە قاسمی، مینا خواجوی قمی، ملیحە نەزەری و سێ هاوڵاتی دیکە بە کۆی گشتی ٢٨ ساڵ زیندانی و سزای ماددی، بێبەشکردن لە مافی کۆمەڵایەتی و قەدەغەکردنی دەرچوون لە وڵاتی ئێران سزادران.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بۆ پارێزەری هەندێک لەو هاوڵاتیانە نێردراوە، مینا خواجوی و ملیحە نەزەی بە ٦ ساڵ زیندانی و مەعسومە قاسمی و فەرهاد خەزای بە ساڵێک زیندانی سزادراون.

 

هەروەها هەریەک لە سالار ئەشرافی مقەدەم و سەمییە سادق بە نزیکەی ٤ ساڵ زیندانی سزادراون، سەمییە سادق سزاکەی بە ٤٠ ملیۆن تومەنی ئێرانی سەپێچی ماددی گۆڕا، لەگەڵ ئەوەشدا جۆزێف شەهبازیان بە ١٠ ساڵ زیندانی و بێبەشکردنی مافی کۆمەڵایەتی و قەدەغەکردنی دەرچوون لە ئێران و قەدەغەکردنی ئەندامێتی لە حزب و گروپەکاندا سزادراوە.

 

ئەو تۆمەتانەی سزای هاوڵاتییە مەسیحییەکانی پێدراوە بریتییە لە "دامەزراندنی گروپ و ڕێکخراوی نایاسایی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی ئێران، نواندن دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە پڕوپاگەندەی مەسیحییەت و دامەزراندنی ناوەندی مانەوە لە کڵێسادا".