ئازاردانی ژنانی پەنابەری ئۆکراینی لەلایەن کۆمپانیاکانی "پۆرنۆگرافی"ەوە

"دەزگای تۆمسۆن ڕۆیتەرز" بۆی دەرکەوتووە کە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ژنانی پەنابەر لە ئۆکرانیا لەم دواییانەدا زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی دامەزراوەی تۆمسۆن ڕۆیتەرز، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر پەنابەرانی ئۆکراینی زیادی کردووە و پەنابەرانی ژن بوونەتە قوربانی بازرگانانی مرۆڤ و دەستدرێژی ئۆنلاین.

 

بە پشتبەستن بە داتاکانی ئەم دامەزراوەیە، توێژەران سەرنجیان داوە کە ئارەزووی پۆرنۆگرافی زیادی کردووە لەگەڵ بوونی خەڵکی ئۆکراینی بە شیکردنەوەی داتاکانی گەڕانی ئینتەرنێت کە تۆمارکراوە.

 

"دامەزراوەی تۆمسۆن ڕۆیتەرز" دەریدەخات کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ژمارەی گەڕان و بینەری فیلمە پۆرنۆگرافییەکان بە ئامادەبوونی ژنانی ئۆکراینی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بۆ نموونە تەنها لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، ١٣ ڤیدیۆ کە بانگەشەی لەو شێوەیەیان کردووە، ٢٧٥ هەزار جار بینراون.

 

دەستدرێژی سێکسی و بازرگانیکردن بە ئۆکراینییەکان پاش قەیرانەکانی کە لە دوای شەڕی ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەڵام گەڕانی جیهانی بۆ زاراوەی وەک "پۆرن ئۆکراینی" ئێستا لە زیادبووندایە.

 

دامەزراوەی تۆمسۆن ڕۆیتەرز بە هاوکاری ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا هەوڵ دەدات هۆشیاری دەربارەی یەم دیاردەیە بڵاوبکاتەوە، دامەزراوەکە هەڵمەتێکی بە ناوی "سەلامەت بە" دەستپێکردووە بۆ هاندانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێدانی زانیاری پێویست سەبارەت بە سەلامەتی پەنابەرانی ئۆکرانیا و ئامانجی ئەم هەڵمەتە هۆشدارییە لە کردەوەی بازرگانانی مرۆڤ.

 

نوێنەری تایبەت و ڕێکخەری ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا سەبارەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە وتی: "ئەو شیکارییەی ئەنجاممان دا دەریدەخات کە چەندە گرنگە ئەو ژنان و منداڵانە کە لە شەڕ هەڵدێن سەلامەتییان بۆ دابینبکرێت."

 

داواکاری پیاوان بۆ دەستڕاگەیشتنی سێکسی بە ژنان و کچانی ئۆکراینی هاندەرێکی گەورەی بۆ بازرگانەکان دروستکردووە بۆ بەکارهێنانی ژنانی ئۆکرانی لە پێناو گەیشتن بە دەستکەوتێکی مادی، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە،"  ئێستا بەڵگەی ڕاستەوخۆمان دۆزیوەتەوە کە دەریدەخات هەوڵەکان دەدرێت بۆ دامەزراندنی ئۆکراینیەکان لە چاتی ئینتەرنێتدا."