پانێڵی "شۆرشی فیمینیستی لە رۆژهەڵات و ئێران و هیواکانی داهاتوو" بەڕێوەدەچێت

ئینستیتوی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە زانکۆی رۆژئاوا پانێڵێکی ئۆنلاین لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە بەرێوەدەبات سەبارەت بە شۆرشی فیمینیستی "ژن، ژیان، ئازادی" لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئینستیتوی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە زانکۆی رۆژئاوا زنجیرە دانیشتنێک بەرێوەدەبات سەبارەت بە شۆرشی فیمینیستی "ژن، ژیان، ئازادی" لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، یەکەم دانیشتن پانێێلێک دەبێت بە کوردی سۆرانی لە ژێر ناوی "ژن، ژیان، ئازادی: شۆرشی فیمینیستی لە رۆژهەڵات و ئێران و هیواکانی داهاتوو".

 

بەشدارانی پانێڵەکە:

- هاوژین بەققالی، چالاکوانی مافی ژنان و لێکۆڵەر
- فاتمە کەریمی، چالاکوانی مافی ژنان و لێکۆڵەر
- عاتفە رامسەری، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی رۆژئاوا
- عەدنان حەسەنپوور، رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی
- عەممار گولی، رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی
- زاهید حەنبەلی، خوێندکاری کۆمەڵناسی و چالاکوانی سیاسی

 

پانێلەکە لە لایەن سەردارسەعدی سەرۆکی ئینستیتوەکە بەێوە دەچێت.

رۆژ: چوارشەممە، رۆژی ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢
کات: ٦ی ئێوارە بە کاتی ئەوروپای ناوەندی، ٨ و نیوی ئێوارە بە کاتی رۆژهەڵات، ٨ی ئێوارە بە کاتی رۆژئاوا
شوێن: ئۆنلاین لە سەر زووم:
https://us02web.zoom.us/j/89730491251