تورکیا بۆردومانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکات و گەشتیار ناوچەکەیان چۆڵکردووە
فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی باکوورمانیان بۆردومان کرد و ناوچەکە شوێنی گەشتیارییە و بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە گەشتیاران ناوچەکەیان چۆڵکردووە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیاریە هەرێمییەکان، کاتژمێر ١٢ی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی باکوورمانی کردوە لە نزیک ئاکرێ، کە ناوچەکە ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیارییە و ڕۆژانە سەدان گەشتیار ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن.
شوێنی بۆردومانەکە تەنیا نیو کاتژمێر لە سەنتەری شارۆچکەی ئاکرێ دوورە و ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان و جوتیارانى سنورەکە دروست کردوە.
هەروەها بۆردومانەکە نزیک بووە لە شوێنى ناوچە گەشتیارییەکان کە هاوڵاتیان ڕووی تێدەکەن، بەو پێیەى ئەمرۆش هەینیە و گەشتیاران چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوورەکە، لە کاتى بۆردومانەکەدا گەشتیاران ناوچەکیان چۆڵکردوەو ڕایانکردوە.