دانیشتنی دادگای هالیدە ئاکسۆی دواخرا

دانیشتنی دادگاییکردنی هالیدە ئاکسۆی کە پاشماوەی تەرمی کوڕەکەی عەگید ئیپەکیان لە سندوقێکدا بە بار بۆ ڕەوانە کردەوە، دواخرا بۆ ئەوەی داواکاری گشتی بتوانێت بڕیارەکەی ئامادە بکات.

ئامەد

 

دانیشتنی شەشەمی دۆسیەی هالیدە ئیپەک، کە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ بە پێی دانپێدانانی ئومیت ئەکبییک دەستگیرکرا و بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوێک" دادگایی کرابوو، بەڕێوەچوو. هالیدە ئاکسۆی ئامادەی ئەو دادگاییکردنە نەبوو کە لە ١٠یەمین دادگای باڵای تاوانەکان لە ئامەد بەڕێوەچوو، بەڵکو پارێزەرەکانی، زەینەب قەرەیلان و نەجات چیچەک لە دادگا ئامادەبوون.

 

لە کاتی دانیشتنەکەدا، داواکاری گشتی داوای دانیشتنێکی کرد بۆ ئامادەکردنی بڕیارەکەی. دادگا داواکارییەکەی قبوڵ کرد و دانیشتنەکەی تا ٧ی شوبات دواخست.