لە دژی گۆشەگیری چالاکیی ئێشکگری بەردەوامە

چالاکوانان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" زیاتر لە ٧ مانگە بە پێداگرییەکی زۆرەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێشکگرن.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە ٢٠ی تەمووزەوە چالاکی ئێشکگری دەستیپێکردو چالاکییەکە بەردەوامە، لە ٤٦ەمین گروپی ئشکگرییەکەدا بە خولەکێک ڕێز لە گیانفیدایانی ئازادی کوردستان دەستیپێکردو گیرا دوای ڕێزگرتن، حسێن کارا بەناوی گروپی ٤٥ قسەی کردو بەیاننامەی خوێندەوە.

 

"ئەو ئاستەی کە کۆمەڵگەی کوردی ئێستا پێیگەیشتووە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆیە"

حسێن کارا لە دەستپێکی قسەکانیدا بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی کرێکار و شۆڕشگێڕ کرد و وتی: هیوای سەرکەوتن بۆ خەبات و بەرخۆدانی ژنان بۆ ئازادی دەخوازین و سڵاو لە هەموو چالاکییەکان دەکەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر، هێزە هەژموونییەکان  بە پلانێک ڕێبەری ئێمەیان ڕادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کرد، دەیانویست لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ پیلانی گڵاو بەسەر کۆمەڵگەی کوردی و کۆمەڵگە ستەملێکراوەکاندا جێبەجێ بکەن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ دەستبەرداری پلان و پرۆژەکانی نەبوو، لە زیندانی ئیمرالی بەرخۆدانێکی تایبەت ئەنجامدرا، . ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەکی زۆر گەورە لەسەر ڕێبەرمان هەیە، ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا زۆر شتی بۆ کۆمەڵگەی کوردی و کۆمەڵگە ستەملێکراوەکان بونیاد نا، وەک کۆمەڵگەی کوردی، ئێمە لە لەناوچوون ڕزگار بووین، ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانی خۆی کۆمەڵگەی کوردی بەئاگا هێنایەوە ئەو ئاستەی کە کۆمەڵگەی کوردی ئێستا پێی گەیشتووە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆیە.

 

"وەک کۆمەڵگەی کوردی پێویستە تێکۆشان و بەرخۆدان زیاتر بکەین"

حسێن کارا ڕایگەیاند، وەک گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی پێویستە بەشداری لە چالاکییەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بکەن و وتی: هەموو کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادی کۆمەڵگەی کوردی و مرۆڤایەتی بووە، قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین و بەرپرسیارین لە ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی ئێستا ڕزگار بکەین، ئەمە بە بەرخۆدان ئەنجام دەدرێت، وەک کۆمەڵگەیەکی کوردی پێویستە بەرخۆدان بەهێز بکەین و تێکۆشانمان لە دژی فاشیزم و داگیرکاری زیاد بکەین، پێویستە بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین، لەو کاتەدا دەتوانین بڵێین کە ئێمە قەرزەکانمان داوەتەوە.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە هەموو گەلی کورد کرا شەو و ڕۆژ خەبات بکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

مەراسیمەکە بە وینەوەی دروشم کۆتایی هات.