سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە عەفرین: بێدەنگی هاوکارییە

ئەمینە مەلا حەسەن، سەرۆکی دەستەی ژنانی عەفرین- شەهبا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراو دەستدرێژی دەکەنە سەر بەهاکانی ژیان، بەرامبەر بێدەنگیی گۆڕەپانی نێودەوڵەتیش وتی: بێدەنگی هاوکارییە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لەکاتی داگیرکردنی ناوچەی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەتەکانییەوە لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨، تا چەتەکان ئێستا کردەوەی دژە مرۆیی لە دژی هاوڵاتیان و سروشت و مێژوو و خاکی عەفرین ئەنجام دەدرێت،  بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، سیاسەتی جینۆساید و تاڵانکردن بەردەوامە، ژنان و منداڵان ڕۆژانە لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج و هەراسان دەکرێن، بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ منداڵ دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر و یەکێکیان بەهۆی دەستدرێژییەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ئەمینە مەلا حەسەن، سەرۆکی دەستەی ژنانی عەفرین-شەهبا لەبارەی کردەوەکانی کە لە عەفرین ئەنجام دەدرێن هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: لە عەفرینی داگیرکراو لەم دواییانەدا چەندین ڕووداوی ئازاربەخش و دڵتەزێنمان بینیوە، بەتایبەتی دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان لەلایەن چەتەکانەوە، بەداخەوە ئەوانەی داوای چارەسەرێک بۆ سووریا و قەیرانەکە دەکەن، وەڵامی داگیرکردنی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەتی منداڵان نادرێنەوە، منداڵان گرانترین بەهان، بەڵام دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەو بەهایە.

 

"دەبێت دەوڵەتی تورک بەرپرسیار بکرێت"

ئەمینە مەلا حەسەن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆچی خەڵک کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن ئەگەر ئاسایش و سەقامگیری هەبێت، لە عەفرین زۆر کەس بەهۆی نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ڕووداوێکی خۆکوژی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ ئاشکرا بوو بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە، زۆرجار مردن پەسەند دەکرێت و خەڵکی عەفرین ئێستا بەدوای ڕزگار بووندا دەگەڕێن، یان خۆیان دەکوژن یان ناچارن کۆچ بکەن، سەدان حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان تۆمار نەکراوە ئەگەر تاوانباران بەرپرسیار بکرێن و سزا بدرێن، ئەوا کردارەکانیان دووباره نەدەکردەوە، ئەو چەتانەی کە کردەوەکانیان ئەنجام دەدەن، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە پشتیوانییان لێدەکرێت.

 

"بێدەنگی دەبێتە هۆی بەردەوام بوونی کردارەکان"

ئەمینە مەلا حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوە مرۆییەکان کە پارێزگاری لە مافەکانی منداڵان دەکەن هیچ هەڵوێستێکیان لە دژی ئەو کردەوانە نییە و وتی: لەبەرامبەر ئەم کردەوە و پێشێلکارییانەی دژ بە منداڵان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان هەڵوێستی خۆیان دەرنابڕن و لە هەمان کاتدا داوای لێپرسینەوە لە تۆمەتباران ناکەن، سەرەڕای ئەوەی کردارەکان بە بەڵگەوە هەن بەڵام بێدەنگییان لەسەر ئەم ڕووداوانە مانای هاوکارییە، ئەم بێدەنگییە ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئەم کارە دەدات.