قەندەهار، دەستگیرکردنی چوار کەس بە تۆمەتی کوشتنی منداڵێک

هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە، کە چوار کەس لە قەندەهار بە تاوانی کوشتنی منداڵێک دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئاسایشی قەندەهار ڕایانگەیاند، کە هێزەکانی ئاسایشی ناوچەی ٧ی قەندەهار چوار کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی منداڵێک دەستگیرکردووە.

 

بە پێی زانیارییەکان، دوو ڕۆژ پێش ئێستا تۆمەتبارەکان منداڵەکەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی "دەوراهی سیا" سەر بە شارۆچکەی پنجوایی قەندەهار کوشتووە و فڕێیان داوەتە ناو زبڵەوە، بە وتەی وتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی قەندەهار، تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکایاندا ناوە.

 

لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنەکانی تاڵیباندا لە ئەفغانستان کوشتن و توندوتیژی دژ بە منداڵان و ژنان زیادیکردووە.

 

ت.پ