لە ماوەی ٤ مانگدا ٢٦ ژن و منداڵ لە ناوچە داگیرکراوەکان کوژراون

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا ٩ی ئایار، لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، ١٨ ژن و ٨ منداڵ کوژراون، ١٥ ژن و ١٤ منداڵیش ڕفێندراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، ڕۆژانە مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت. ناوەندی لێکۆڵینەوە و داکۆکی لە مافەکانی ژنان لە سووریا، پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە دژی ژنان، پیاوان و منداڵان لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتەوە داگیرکراون، خستەڕوو.

 

ئامارەکان لەسەر بنەمای ئەو بابەت و کەیسانەی کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە و داکۆکی لە مافی ژنان لە سووریا و ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین چاودێری دەکرێن، بەڵگە کراوە و بڵاودەکرێنەوە.

 

بەپێی ئاماری پێشێلکارییەکانی ماف لە ناوچە داگیرکراوەکان لە ٤ مانگی یەکەمی ساڵدا بەم شێوەیەن:

 

*لە ٤ مانگی سەرەتای ساڵدا،١٨ ژن کوژراون، ١٥ ژن ڕفێندراون، ٥ ژنیش لە کاتی هێرشەکاندا بریندار بوون.

 

*لە کاتی هێرشەکاندا ٨ منداڵ کوژراون، ١٤ منداڵ ڕفێندراون، ١٧ منداڵیش برینداربوون.

 

*لەکاتی هێرشی چەتە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، ٤٧ پیاو کوژراون، ١٥٢ پیاو ڕفێندراون، ٣٧ پیاویش برینداربوون.