تورکیا دانی بەوەدانا کە ناگیهان ئاکارسەلی تیرۆر کردووە

عەلی ڕەزا گونەی، کونسوڵی تورکیا لە عێراق دانی بەوەدا ناوە کە ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیست ناگیهان ئاکارسەلی تیرۆر کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکە لەگەڵ عەلی ڕەزا گونەی، کونسوڵی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە عەلی ڕەزا گونەی لە وتاری کردنەوەی شوێنێکدا لە شاری هەولێر، لەسەر پرسی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کە لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی و لە نزیک ماڵەکەیدا شەهید کرا، پرسیاری لێدەکرێت و دانی بەوەدانا کە دەوڵەتی تورک ئەو کارەی کردووە.

 

گونەی، وتیشی: "من هیوای خۆمم دەربڕی سەبارەت بە پرسی تێکۆشان لە دژی پەکەکە، ئێمە گرنگی زیاتر بە سەروەری عێراق دەدەین ئێوە تێدەگەن کە من چی دەڵێم، عێراق دراوسێ و دۆستی کۆنی ئێمەیە، ئامانجمان ئەوەیە کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وەک دوو دەوڵەتی دەسەڵاتدار ئەنجام بدەین بۆ پاککردنەوەیان لە ڕێکخراوە تیرۆرییەکان، بۆیە چاوەڕوانی و هەستیاریمان لە شەڕی دژی تیرۆردا پەکەکە و ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە دەبێتە ئامانجی ئێمە".