٣ی کانوونی دووەم، شەهیدانی پاریس بە مەراسیمێکی جەماوەری ماڵئاواییان لێدەکرێت
ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم، بە مەراسیمێکی جەماوەری شەهیدانی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس بەرەو زێدی خۆیان ماڵئاواییان لێدەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
٣ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ١٢:٠٠ بە کاتی ئەوروپا مەراسیمێکی جەماوەری لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا-تەژەکەئە و کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتییەکانی کورد لە ئەوروپا- کەجەدەکەئە بۆ ماڵئاوایی کردن لە شەهیدان، ئەڤین گویی-ئامینە کارا، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبەری کەجەکە، میر پەروەر، ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی کورد و عەبدولڕەحمان کزل، وڵاتپارێز بەرەو زێدی خۆیان ساز دەکات.
مەراسیمەکە لە هۆڵی ڤیلیێرس لە 12 bis Avenue des Entrepreneurs، 95400 Villiers-le-Bel، فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، هەروەها گردبوونەوە و ڕێپێوان لە ڕۆژانی ٧-٩ی کانوونی دووەم لە پاریس دژی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس ڕێکدەخرێت.
بڕیارە دوای مەراسیمەکە، ئەمینە کارا بگوازرێتەوە بۆ مەخمور، میر پەروەر بۆ مووش و عەبدولڕەحمان کزل بەرەو قارس ماڵئاواییان لێبکرێت.
بانگەوازی بۆ بەشداریکردن دەکرێت
تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، داوایان لە گەلی کورد و دۆستانیان کرد بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن، جەختکرایەوە کە "خەباتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕێکخراو لە دژی شەڕی جینۆسایدی تورکیا پێویستە" هەروەها هاتووە، "دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە ژنانی کورد و خەڵکی ڕێکخراو دەترسێت، پێش هەموو شتێک فەرەنسا و دۆستەکانمان لە ئەوروپا دەبێت وەڵامێکی مێژوویی بدەنەوە. بەم بەرخۆدانە، حکومەتی فەرەنسا کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر تاوانێکی دیکەی ئەنجامدا و کۆمەڵکوژییەکەی شاردەوە، ڕۆڵی مێژوویی خۆمان دەگێڕین و تاوانباران ئاشکرا دەکەین".