ئایشە سوروجو: دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە
ئایشە سوروجو، پەرلەمانتاری هەدەپە داوای لەوەزارەتی دادی تورکیا کرد کۆتایی بەگۆشەگیریی بهێنرێت و دەرگای ئیمراڵی بکاتەوە، وتی: دەبێت دەستبەجێ خێزان و پارێزەران لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان کۆببنەوە.
ئەنقەرە
چالاکی دادپەروەری پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕۆژی ٢٩یەمیندا بەردەوامی هەیە.
پەرلەمانتارانی هەدەپە کەمال پەکۆز، فاتمە کورتولان، فەلەکناس ئۆجا، موعەزەز ئۆرهان، عەبدوڵا کۆچ، ئایشە سوروجو، مورات چەپنی، سەعیت دەدە، شەرڤین جۆشکون و ئەردەل ئایدەمیر لە باخچەی ئەنجومەنەکە لێدوانێکیان دا.
ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپەی رەعا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرنەگیراوە، دوورگەی ئیمڕاڵی پەیوەندی بەکوێوە هەیە؟ بەم شێوەیە وتی: پەیوەندی بە تورکیاوە نییە، بە یاسای تایبەت بەڕێوەدەبرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکاندا بەردەوامە و وتی، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە گۆشەگیری قووڵتر بووەتەوە و تەرمەکان لە زیندانەکان یەنە دەرەوە.
"جەنگ و ئاژاوە قوڵتر بوو"
ئایشە سوروجو باسی لە کاریگەرییەکانی سیاسەتی گۆشەگیریی سەر کۆمەڵگەش کرد و وتی: "بەڕێز ئۆجالان تەنها کەسێک نییە، هەموو کەس ڕۆڵی لە چارەسەریدا دەزانێت بەڕێز ئۆجالان ساڵانێکە لەهەوڵی گەورەدایە بۆ ئاشتی، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کراوە کۆبوونەوەکان بۆ چارەسەری دیموکراتی سازکران، لە ٥ی نیسانەوە سیاسەتی هەڵوەشانەوە و گۆشەگیری تا ئێستا بەردەوامە، ئەمەش جەنگ و ئاژاوەکەی قوڵکردەوە ئێمە وەک هەدەپە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ ئاشتی".
داوای لەوەزارەتی داد کرد
ئایشە سوروجو بەبیری هێنایەوە، کە داواکارییان هەیە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند، کە وەزارەتەکە وەڵامی ئەو داواکارییانەی نەداوەتەوە و وتی: هەتا گۆشەگیری بەردەوام بێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت بانگەوازمان بۆ وەزارەتی دادە، کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێنرێت و دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە پێویستە خانەوادە و پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان بتوانن لەگەڵی کۆببنەوە.